چی رودەدات ئەگەر رۆژانە هەڵوژەیەک بخۆیت

خەندان لایف

هەڵوژە یەکێکە لە میوە گرنگەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و ریشاڵ سودێکی تەنروستی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، دژە ئۆکسانە، یارمەتی تواندنەوەی چەوری زیادەی لەش دەدات، ماڵپەری health addon سودە تەندروستیەکانی خستۆتەرو.

یەکەم: یارمەتی بەهێزبەونی ئێسک دەدات.

دوەم: بەرزی پەستانی خوێن نزم دەکاتەوەو و تەندروستی دڵ دەپارێزێت.

سێیەم: کۆنترۆڵی ئاستی شەکری خوێن دەکات.

چوارەم: بیرەوەری بەهێزدەکات، بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە کێشەی لەبیرچونەوەیان هەیە.

پێنجەم: یارمەتی پاککردنەوەی جەستە دەدات لە ژەهراویبون.

شەشەم: رێژەیەکی زۆر لە فۆلیک ئەسیدی تێدایە و بەسودە بۆ خانمانی دوگیان.

حەوتەم: هەستی بینین بەهێزدەکات.

هەشتەم: سوڕی خوێن چالاک دەکات.

نۆیەم: دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و رێژەیەکی کەمی کالۆری تێدایە، بەسودە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی جەستەیان دابەزێنن.

ئه‌م بابه‌ته 14100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP