شێوازی دروستکردنی ماسی ناو فرن


خەندان لایف

پێداویستیەکان:
1 ماسی 2 کگم
2 پەتاتەی گەورە
2 پیاز
2 تەماتە
2 لیمۆ
ترش
خوێ
لیمۆندۆزی
کەمێک زەیت

شێوازی ئامادەکردنی:
- ماسیەکە پێش وەخت ترش و خوێ و ليمۆندۆزیەکە (یان ئاوی لیمۆ) پێدا بکە.
- لە قاپێکا پەتاتە وتەماتەکە و پیازەکە بە خری قاش بکە، خوێ و لیمۆی پیا ئەکەین لەگەل هەندێک زەیت.
- هەموی بکەرە ناو سینی فرنەکە و ماسیەکەی بکەرە سەر پەتاتەکان و 1 پەرداخ ئاوی گەرم بکەرە ناو سینیەکە بۆ ناو فرن ماوەی یەک کاتژمێر.
- کە ئاوی تیا نەما هەندێ ئارد و زەیت لە قاپێکا تێکەڵبکەو بە فڵچەیەک روی ماسیەکەی پێ چەورکە، سەرەوەی فرنەکەی بۆ داگرسێنە تا ئاڵ دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 10641 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP