باشترین خۆراکەکان بۆ دوای 50 ساڵی


خەندان لایف

لەدوای 50 ساڵی پێویستە زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدەیت، هەوڵ بدە لە رێگەی ژەمە خۆراکەکانەوە تەندروستیت بپارێزیت بۆ ئەوەی لە کێشە تەندروستیەکان بەدور بیت، ماڵپەری health & human research باشترین خۆراکەکانی بڵاوکردوەتەوە بۆ دوای 50 ساڵی.

یەکەم: ئاسن
ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ئاسن وەکو سپێناغ رێگرە لە هەڵوەرینی قژ.

دوەم: زینک
 لە هێلکە، گۆشتی سور، پاقلەمەنیەکان، سپێناغدا هەیە.

سێیەم: ڤیتامین A
یارمەتی بەهێزبونی چاوەکان دەدات، بە گشتی سود بە جەستە دەگەیەنێت و رێگرە لە هەڵوەرینی قژ، مەترسی توشبون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە،ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A وەکو پرتەقاڵ، پەتاتەی شیرین، گێزەر، سپیناغ.

چوارەم: ڤیتامین D
بەیانیان بۆ ماوەی نیو کاتژمێر رێگە بدە هەتاو لێت بدات، یان دەتوانیت لە رێگەی خۆراکەوە ئەم ڤیتامینە بەدەست بهێنیت وەکو ماسی تونە، سەلەمون، زەردێنەی هێلکە.

پێنجەم: چەوری ئۆمێگا
ئەو خۆراکانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3 یان ئۆمێگا 6 کە گرنگە بۆ تەندروستی دڵ و پاراستنی مێشک، دەتوانیت برێکی زۆر بەدەست بهێنیت لەرێگەی ماسی، چەرەسات، کولەکە،  گوێزی هندی.

شەشەم: هەنگوین
گرنگە بۆ بەدەستهێنانی وزە و پاراستنی تەندروستی دڵ.

 

ئه‌م بابه‌ته 10299 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP