کایلی 200 ملیۆن پاوەند بۆ یادی لەدایک بونەکەی خەرج دەکات

خەندان لایف


کایلی جێنەر بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ یادی لەدایک بونی بڕی 200 ملیۆن پاوەند خەرج دەکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری tmz ئەستێرەی دیاری ئەمریکی "کایلی جێنەر" بۆ یادی 22 ساڵەی لەدایک بونی لە ناوەراستی ئەم مانگەدا، تا ئێستا بڕی 200 ملیۆن پاوەندی بۆ ئامادەکاریەکە خەرج کردوە، بڕیار وایە لە رۆژی یادی لەدایک بونیدا بە ئامادەبونی خێزان و هاوڕێکانی ئاهەنگێک سازبکات لە کەشتیەکدا لە ناوەراستی دەریادا.

کایلی جێنەر یەکێکە لەو خانمانەی لەنێو دنیای مۆدەدا ناوبانگێکی باشی هەیە، چونکە هەمیشە بە ستایل و شێوەی جیاوازەوە دەردەکەوێت، کایلی جێنەر لەدایکبووی 1997، جگە لە کاری مۆدە خاوەن کۆمپانیای بەرهەمی کۆزمێتیکە، بە بچوکترین بلیۆنێری جیهان دادەنرێت.

Image result for Kylie Jenner

ئه‌م بابه‌ته 16969 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP