هەندێک رێنمایی بۆ ئەو کەسانەی بە ئۆنلاین پەیوەندی دادەنێن

خەندان لایف

پەیوەندی و ژوانبەستنی ئۆنلاین یەکێکە لە پەیوەندیە باوەکان کە لەم سەردەمەدا بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە، کە گەنجان لە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیوەندی سۆزداری دادەنێن، بەڵام هەندێک رێنمایی هەیە کە پێویستە بیزان بۆ ئەوەی توشی هەڵە نەبن.

یەکەم: پێش بینین متمانە مەکە
ئەو کەسەی کە پەیوەندی لەگەڵ دادەنێیت هیچ زانیاریەکت دەربارەی نیە، بۆیە بە تەواوەی متمانەی پێ مەکە هەتا بە راستی دەیبینیت و شتەکان رون دەبن.

دوەم: هەمو تایبەتمەندیەکانی خۆت مەدرکێنە
هەندێک تایبەتمەندی هەیە کە پێویست ناکات ئەو کەسە بیزانێت و هەمو شتێکی خۆتی بە ئاشکرا پێ مەڵێ، هەندێک زانیاری تایبەتی دەربارەی خۆت با بە نهێنی بمێنێتەوە.

سێیەم: سەلامەتی لە پێش هەمو شتێکە
ئەگەر بڕیاری یەکتربینینتان دا ئەوا بە وریایی مامەڵە مەکە، هەوڵ بدە هاوڕێ یان کەسێکی نزیکی خێزانەکەت لەگەڵ ئامادە بێت، ئەو شوێنەی دایدەنێن با شوێنێکی ئاشکراو دیار بێت.

چوارەم: ئاسان نیە ئەو کەسە بدۆزیتەوە کە بەراستی خۆشیدەوێیت
هەتا دەتوانیت باشترە لە پەیوەندی دانان دوربکەویتەوە بە شێوەی ئۆنلاین چونکە تۆ نازانیت ئەو کەسە کێیە کە قسەت لەگەڵ دەکات و بە تەواوی لە راستگۆیی کەسەکە دڵنیا نیت، بۆیە رەنگە ئەو وشانەی بە تۆی دەڵێت بە راستگۆیی دەری نەبڕێت.

پێنجەم: بە تەنها بڕیار مەدە
کاتێک بڕیاری پەیوەندی دانان دەدەیت باشترە راوێژ بە کەسانی دیکە بکەیت و بە تەواوەتی لە کەسەکە بکۆڵێتەوە دواتر بڕیار بدەیت.

شەشەم: نهێنی خێزانەکەت باس مەکە
بە تەواوی لە نیەتی ئەو کەسە دڵنیانیت بۆیە باشترە هەندێک نهێنی کە تایبەتە بە خێزانەکەت بەو شێوەیە بمێنێتەوە بێ ئەوەی بۆ کەسانی نەناسراوی بدرکێنیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 6729 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP