لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 5ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەو بەربەست و قورساییانەی روبەروی کارەکەت بوەتەوە رزگارتدەبێت، بەڵام دەبێت بە وردی سەرنج بدەیت و کاربکەیت، خەمی خۆشەویستەکەت بڕەوێنەرەوە بە بەکارهێنانی وشەی جوان و رەفتاری باش، پشتیوانی بکە، هەمو بیرکردنەوە نەرێنیەکان لە خۆت دوربخەرەوە.

گا 20\4 - 20\5 
رۆژێکی دژوار و ناخۆش بەڕێدەکەیت، هیچ کارێک لە بەرژەوەندی تۆ نابێت، رێگامەدە کێشەکان کاریگەری لەسەر رەفتارەکانت هەبێت، هەمیشە ئارامبە، گرفتەکانی کارەکەت باری دەرونیت ماندو دەکات.

دوانە 21\5 - 20\6 
ئەزمونی رابردو یارمەتیدەرە بۆ روبەرو بونەوەی کێشەکان، لەلایەن سۆزدارییەوە پەیوەندیت باش نییە، بەهۆی کێشە زۆرەکانی نێوانتانەوە، هەوڵ بدە پەیوەندیەکەتان بەهێزتر بکەیت چونکە دواتر پەشیمانی چارەسەری هیچ شتێک ناکات.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمڕۆ رەنگە هەلی کاری باش بێتە بەردەمت، ئەمەش دەبێتەهۆی کردنەوەی بواری جیاجیا لەبەردەمتدا، پشتیوانی خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت بۆ تۆ گرنگە و ئاسودەت دەکات، باشترە هەندێک جار گوێ لە دڵت بگریت.

شێر 23\7 - 22\8

هەنگاوی نوێ دەنێیت و بە پەرۆشەوە هەوڵی فێربوون دەدەیت، رەنگە بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەل خۆشەویستەکەت کۆتبکاتەوە، پەیوەندیت چالاکتر بێت، متمانەت بەخۆت هەیە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر بیرکردنەوەکانت هەیە.

فەریک 23\8 - 22\9
کارەکانت رێکبخەرەوە و لەگەڵ کاتەکانت بیگونجێنە، بۆ ئەوەی باشتر کارەکانت ئەنجام بدەیت، پاش ماوەیەکی زۆر ناکۆکی خێزانی لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت، دواجار هەمو شتێک باش دەبێت، پلانی رۆژ دابنی بۆ ئەوەی کێشەی تەندروستیت نەبێت.

تەرازو 23\9 - 22\10 
گۆڕانکاری گەورە رودەدات، هەنگاو دەنێیت بەرەو ئامانجەکانت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کاتێکی رۆمانسی بەسەردەبەیت و ئەم ماوەیە ئاسودەیت، هەوڵ بدە خۆت فێری کارێکی نوێ بکەیت و ئەزمونی جیاواز تاقیبکەرەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
 بارودۆخەکە ئارامە و هەوڵدەدەیت هەنگاوی نوێ بنێیت، باشترە چارەسەری کێشەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بکە بە ئارامی، ئەم ماوەیە پێویست بەوەیە هەندێک کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت بۆ ئەوەی پشو بە دەرونت بدەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ هەندێک ناکۆکی دروست دەبێت لەنێوان خۆت و هاوپیشەکانت، بەڵام بەپەلە بڕیارمەدە، گۆڕانکاری لە پەیوەندی سۆزداریتدا بکە و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدە، چونکە رۆتین زاڵە بەسەر پەیوەندییەکەتاندا، سیستمی خۆراکیت بگۆڕە هەوڵ بدە ستایلی نوێ تاقیبکەیتەوە لە روخسار و شێوەتدا.

گیسک 22\12 - 19\1
بەرپرسانی کارەکەت سەرسام دەبن بە کارەکانت، بەهۆی تواناکانتەوە بۆ چارەسەری کێشەکان و بەڕێوبردنی کارەکانت، بەڵێنێک مەدە کە هەرگیز ناتوانیت ئەنجامی بدەیت، پەیوەندی سۆزداری دەبێت لەسەر بنەمای راستگۆیی بێت، کات بەفیرۆ مەدە دەست بکە بە ئەنجامدانی ئەو بیرۆکانەی لە مێشکتدایە پێویست بە ترس ناکات.

سەتڵ 20\1 - 18\2
پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت جێگیرە و بارودۆخەکە ئەرێنیە، پەیوەندی سۆزداری هەندێک کات پێویستی بە قوربانی هەیە و هەموو کاتێک بە خواستی تۆ نابێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت راستگۆیانە بدوێ، لەپێناو پتەوبونی پەیوەندییەکەت و داهاتویەکی پرشنگدار، بەشێوەیەکی هێمن رەفتار لەگەڵ هەمو کێشەیەکدا بکە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3

باشترە زو بڕیار نەدەیت، پێش ئەوەی هۆکارەکان رون نەبێتەوە، پەیوەندی سۆزداری هەندێک کات پێویستی بە قوربانی هەیە و هەموو کاتێک بە خواستی تۆ نابێت، سەرنج بکەرە سەر ئامانجەکانت و واز لە بیرکردنەوە نەرێنی بهێنە.

ئه‌م بابه‌ته 52312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP