بەم ئاوێتەیە پێستت خاوێن بکەرەوە


خەندان لایف

خانمان هەمیشە بەدوای پێکهاتەیەکدا دەگەرێن بۆ ئەوەی پێستیان خاوێن بکاتەوە خانەکانی پێستیان بکرێتەوە، بەڵام باشترین رێگا ئەوەیە لە پێکهاتەی کیمیایی دوربکەونەوە بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر پێستیان جێنەهێڵێت، ماڵپەری layalina پێکهاتەیەکی کاریگەری سروشتی بڵاوکردۆتەوە بۆ خاوێن کردنەوەی روخسار.

یەکەم: ماسکی لیمۆ و ماست
زۆر بەسودە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی پێستیان چەورە دەبێتە هۆی لابردنی زیپکەی روخسار و خاوێنکردنەوەی خانەکانی پێست، هەروەها کەمکردنەوەی چرچی روخسار کە بەهۆی بەرکەوتنی تیشکی خۆرەوە دروست بوە.
- یەک کەوچک ماست
- چەند دڵۆپێک گوشراوی لیمۆ
بە باشی تێکەڵی بکە، دواتر بیدە لە روخسارت بۆ چەند خولەکێک و دواتر بە ئاوی شلەتێت پاشان بەئاوی سارد بیشۆ.

دوەم: ماسکی ئەڤۆکادۆ و هەنگوین
کاریگەری زۆر باشی هەیە لە خاوێن کردنەوەی روخسار و بەسودە بۆ ئەو کەسانەی پێستیان وشکە.
- یەک کەوچک زەیتی گوێزی هندی
- 1\4 ئەگۆکادۆیەک
- یەک کەوچک هەنگوینی سروشتی
هەرسێ پێکهاتەکە تێکەڵ بکە تا وەک کرێمێکی لێدێت، پێشتر روخسارت بە ئاوی شلەتێن بشۆ دواتر ئاوێتەکە بدە لە روخسارت بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بشۆ. 

 

ئه‌م بابه‌ته 12895 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP