لە کاتی هەستکردن بەم نیشانانە لە روخسارتدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت


خەندان لایف

رەنگە تا ئێستا ئەمەت نەبیستبێت بەڵام روخسارت دەکرێت چەندین نەخۆشی لە جەستەدا ئاشکرا بکات، ماڵپەری yawmiyati هەندێک نیشانەی بڵاوکردۆتەوە لە کاتی هەست کردن بینینی ئەم نیشانانە لە روخساردا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.

یەکەم: کاتێک روخسارت زەرد هەڵدەگەڕێت مانای ئەوەیە کە رێژەی ئاسن کەمە لە جەستەدا و خوێن بە رێژەی پێویست ناگات بە بە خانەکانی پێستت، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.

دوەم: زیپکە، هەندێک کات نیشانەی تێکچونی هۆڕمۆناتە بۆیە باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.

سێیەم: زەرد هەڵگەرانی چاوەکان، مانای هەبونی کێشەیە لە جگەر یان میزڵدان.

چوارەم: وشکی لێوەکان، ئەگەر بەردەوام گرنگیت پێدا بەڵام هەر وشک و قلیشاو بو ئەوا واتای ئەوەیە کە جەستەت توشی وشک بونەوە هاتوە پێوستە بە رێژەی پێویست ئاو بخۆیتەوە.

پێنجەم: هەڵوەرینی قژ نیشانەیەکی خێرای کێشەی هۆرمۆناتە، پێویست دەکات بە زویی چارەسەر وەربگریت.

 

ئه‌م بابه‌ته 21178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP