زیانەکانی نێرگەلە کێشان


خەندان لایف

نێرگەلە لەگەڵ ئەوەی زیانی بۆ سەر ئەو کەسە هەیە دەیکێشێت و ئەگەری توشبونی بە چەندین نەخۆشی زیاد دەکات، لە هەمان کاتدا زیان بەو کەسانە دەگەیەنێت کە نزیکن لە کەسی نێرگەلە کێشەکەوە، ماڵپەری medicalnewstoday مەترسیەکانی نێرگەلەی خستۆتە رو.

یەکەم: دەبێتە هۆی ژەهراویبونی سییەکان و گەرو

دوەم: مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ و جەلتەی دڵ زیاد دەکات.

سێیەم: هۆکارێکی سەرەکیە بۆ توشبون بە شێرپەنجەی سیەکان، گەرو، دەم.

چوارەم: دەبێتە هۆی زو پیربون بەهۆی ئەوەی رێگە نادات پێست بە رێژەی پێویست ئۆکسجین هەڵبمژێت.

پێنجەم: ئەگەری توشبون بە نەخۆشیە درمیەکان زیاد دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 7327 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP