بەم شێوەیە ئاستی زیرەکی منداڵەکەت زیاد بکە


خەندان لایف

منداڵان بە تایبەتی لە تەمەنی چوار ساڵیدا پێویستیان بە گرنگیپێدان و سەرنجێکی زیاتر هەیە لەلایەن دایک و باوکانەوە بۆ ئەوەی گەشە بە مێشکی منداڵەکەی بدات و تواناکانی دەربخات، ماڵپەری ounousa هەندێک رێنمایی بڵاوکردۆتەوە کە دایکان و باوکان دەتوانن لە رێگەیەوە پەرە بە زیرەکی منداڵەکەیان بدەن.

یەکەم: گفتوگۆ لەگەڵ منداڵەکەت بکە بۆ ئەوەی کاردانەوەی بۆ قسەکانت هەبێت، بیدوێنەو و پرسیاری لێ بکە بۆ ئەوەی هەوڵی دەربرینی وشەی زیاتر بدات.

دوەم: هەوڵی ئەوەبدە بیرەوەری بەهێز بکەیت، بۆ نمونە رۆژانە چیرۆکی بۆ باس بکە، یان با تەماشای فیلم کارتۆنێک بکات دواتر پرسیاری لێ بکە دەربارەی ئەوەی بینیویەتی بۆ ئەوەی بیرەوەری بەهێز ببێت.

سێیەم: لە کاتی گفتوگۆکردن هەوڵ بدە ژمارە بەکاربهێنە، بۆ نمونە پێی بڵێ دە خولەکت لەپێشە بۆ ئەوەی ئەم کارە بکەیت، یان پێی بڵێ پێنج گێلاس بخوات، بەم شێوەیە سەرنجی بۆ بابەتەکان زیاتر دەبێت و ئاستی زیرەکیەکەی بەرز دەبێتەوە.

چوارەم: هەندێک یاری هەیە کە زیرەکی منداڵ زیاد دەکەن، وەکو یاری میکانۆ، پەزڵ، کیوب، یان بەیەک گەیشتنی رەنگەکان، هەروەها وەرگرتنی وانەی میوزیک یان وێنەکێشان گەشە بە زیرەکی منداڵ دەدات.

پێنجەم: باوەر بەخۆبون هۆکارێکی دیکەیە بۆ زیرەکی منداڵ، چونکە ئەگەر پشت بەخۆی ببەستێت بەردەوام هەوڵی بیرکردنەوەو دۆزینەوەی رێگای نوێ دەدات.

 

ئه‌م بابه‌ته 7875 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP