لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 4ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لە ئێستادا لە قۆناغێکدایت کە داهاتوی کارەکەت بنیاد دەنێیت، بەڵام دەبێت بەدوای زانیاری بەسودا بگەڕێیت، پێویست ناکات کاردانەوەکانت بەرامبەر خۆشەویستەکەت بە توڕەییەوە بێت بەڵکو زمانی گفتوگۆ بەکاربهێنە، هاوکات گرنگە بەهێز و بوێت و بەتوانابیت.

گا 20\4 - 20\5 
روبەروی هەندێک بەربەست دەبیتەوە لە کارەکەت، هەوڵبدە سود لە تاقیکردنەوەکانی رابردو ببینیت، خۆشەویستەکەت دەیەوێت پەیوەندیتان تەواو بەهێز بکات، هەربۆیە گرنگە تۆش راستگۆبیت، رۆژانی پشو بقۆزەرەوە بۆ ئەوەی بحەوێیتەوە.

دوانە 21\5 - 20\6 
پەستانی زۆری کارکردن دەبێتە هۆی ماندوبونت، گرنگە بەدوای کەسێکی گونجاودا بگەڕێیت بۆ ئەوەی بیکەیتە هاوبەشی ژیانت و جێگیر بیت، لەناو سروشتدا هەست بە ئارامی دەکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
متمانە لەنێوانی خۆت و بەرپرسەکانتدا زۆر گرنگە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، غیرەی خۆشەویستەکەت بەردەوامە و پێویستە هەوڵبدەیت بە گفتوگۆ چارەسەری بکەیت، هەست بە ئاسودەی دەکەیت لەلایەنی دەرونی و جەستەییەوە.

شێر 23\7 - 22\8
لەبەردەمدا چانسی باش هەیە و دەتوانیت سودی لێ ببینیت بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، خۆشەویستەکەت پشتیوانیت دەکات، هەربۆیە هەوڵبدە گوێی لێبگرە، بەرپرسیاریەتی زۆر وادەکات زیاتر ماندو بیت.

فەریک 23\8 - 22\9
وازبهێنە لە عینادی، چونکە هیچ ئەنجامێکی باشی نابێت، بەڵام هەرگیز هەستەکانت لە خۆشەویستەکەت مەشارەوە و دەریبڕە، رەنگە پێویست بە سەردانی پزیشک هەبێت.

تەرازو 23\9 - 22\10 
پاش ماوەیەکی زۆر ئەمڕۆ دەگەیت بە ئامانجەکانت، ئەم ماوەیە لەروی سۆزداریەوە قۆناغێکی هەستیار و قورسە، چونکە خۆشەویستەکەت گرفتی هەیە و پێویستی بە هاوکاری تۆ هەیە، هەندێک ئازاری جەستەیت توش دەبێت بەهۆی دانیشتنی ناتەندروستەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
هەمیشە داوای مافی خۆت بکە لە کارەکەت و راستگۆبە، خۆت بەدوربگرە لە هەر شتێک لەروی سۆزداریەوە بێزارت دەکات، دەنا سەرکەتو نابیت، هەوڵبدە سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ هەلی نوێ دێتەپێش و دەتوانیت سودی لێ ببینیت، رێگامەدە ناکۆکیەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت زیادببێت، خۆت بەدور بگرە لە خواردنی ناتەندروست.

گیسک 22\12 - 19\1
کارەکانت بەشێوەیەکی باش دەڕوات بەڕێوە، بەڵام ئاگاداری چاوی چواردەورەکەت بە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت دڵخۆشبە و کاتێکی ئاسودە بەسەربەرن، خواردنەوە گەرمەکان سودی هەیە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
زانیاریەکی باش بەدەستدەهێنیت و بەشداری خولەکان دەکەیت، هەولبدە بەربەستەکان لەگەڵ خۆشەویستەکەت تێپەڕێنە و کێشەکان گەورە مەکە، پێویست بە پشودان هەیە ئەم ماوەیە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هاوکاری هاوپیشەکانت دەکەیت لەکاتە هەستیارەکاندا بۆ ئەوەی بەربەستەکان تێپەڕێنیت، خۆشەویستەکەت ناچاربکە کەمێک بیر لە داهاتو بکاتەوە، جەستەت پێویستی بە پشودان هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 54453 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP