بەم پێکهاتە سروشتیە دەستەکانت نەرم و شێدار بکە


خەندان لایف

بە گشتی خانمان بەهۆی بەردەوام بەکارهێنانی مادە پاکەرەوەکان و گرنگینەدان بە دەستیان بە پێی پێویست، دەستیان توشی قلیشان بون و زبربون دەبێت، ماڵپەری yawmiyati هەندێک پێکهاتەی سروشتی بڵاوکردۆتەوە کە خانمان دەتوانن سودی لێ وەربگرن بۆ نەرم بونی دەستەکانیان و گەڕانەوەی سروشتی خۆی.

یەکەم: مۆز
بەسودە بۆ ئەوکەسانەی پێستیان وشکە و پێست شێدار دەکات، مۆزێک ورد بکە و تێکی بدە تاوەکو هەورێکی لێ دێت، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بیدە لە دەستەکانت، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ و کرێمی شێدارکردنەوەی لێبدە.

دوەم: زەیتی زەیتون
لەگەڵ ئەوەی یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدات، هۆکارێکە بۆ نەرمکردنەوەی پێست چونکە دژە ئۆکسیدە، رۆژانە بۆ چەند خولەکێک مەساجی بۆ دەستەکانت بکە بە زەیتی زەیتون دوای ماوەیەکی کەم ئەنجامێکی سەرسورهێنەری دەبێت.

سێیەم: هەنگوین و لیمۆ
بەسودە بۆ نەرمی پێست، هەندێک گوشراوی لیمۆ و هەنگوین تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی 10 خولەک بیدە لە دەستت دواتر بە ئاو بیشۆ.

 

ئه‌م بابه‌ته 6588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP