شێوازی دروست كردنی پیتزا به مریشک‌

خەندان لایف

پێداویستیەکان:
کوپێک ئاردی سپی
کوپێک ئاردی بۆر
3 کەوچکی گه‌وره‌ پكین پاوده‌ر
5 کەوچکی گه‌وره‌ زەیتی زەیتون
1 که‌وچك شەکر
1 کەوچکی بچوک خوێ
پەرداخێک ئاو
ساسی پیتزا
پیازی بە شێوەی ریشاڵی درێژ
٢سنگی مریشک بە شێوەی ریشاڵی درێژ
ترش و خوێ
زەیتی زەیتون
پەنیری مزاريلا

سێوازی ئامادەکردنی هەویرەکەی:
- نیو کوپ زەیتی زەیتونەکە گەرم بکە وە پیازەکەشی تێبکەن تا نه‌رم ده‌بێت.
- ئاردە سپییەکە تێکەڵ بکە لەگەڵ شیرو خوێ و ئاردە بۆرەکە تێکیان بدە.
- دواتر زەیتی زەیتونەکە بشێلن بۆ ماوەی 10 خوله‌ك‌ هەویرەكه‌ بپێچەرەوە لە شوێنێکی گەرما دای بنێ بۆ ماوەی یەک کاتژمێر یان زیاتر.

ئامادەکردنی:
- نیو کوپ زەیتی زەیتونەکە گەرم بکە وە پیازەکەی تێبکە بۆئەوەی ئه‌وه‌ی نه‌رم بێت.
- دواتر مریشکەکەی تێبكه‌ و دواتر خوێ و ترشەکەی تێبکە و تێکی بده‌ بیخەرە سەر ئاگر.
- لەسەر سینیەکە تۆزێک زەیتی زەیتونی پێدابکە و هەویرەکەی لەسەر دابنێن.
- ساسی پیتزای پێدا بکەن لەگەڵ پەنیری موزاریلا.
- دوای ئەوه کەرەستەی کە لەسەر ئاگر گەرم کراوه‌ هەمووی بکەن بەسەر پیتزاکەدا و بیخەنە ناو فڕنەوە لەسەر گەرمی 200.

ئه‌م بابه‌ته 12447 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP