چۆن لە ژیانی هاوسەریت بەختەوەرو ئاسودە بیت


خەندان لایف

ئەو ژیانەی دەژیت هەڵبژاردەی خۆتە، ئەوە تۆیت بڕیار دەدەیت ژیانی هاوسەرێتیت بە ئاسودەیی و بەختەوەی بەڕێدەکەیت، یان بە کێشەو ناخۆشیەوە، گرنگترین شت بۆ هەبونی ژیانێکی ئارام لێکتێگەیشتن و بیرکردنەوەی پۆزەتیڤانەیە، ماڵپەری entrepreneur هەندێک رێنمایی بڵاوکردۆتەوە بۆ هاوسەرانکە چۆن بتوانن لە ژیانی هاوسەرێتیان ئاسودەو بەختەوە بن.

یەکەم: هەوڵ مەدە ژیانی هاوسەرگیریت بە خەیاڵ لێک بدەیتەوە، راستیەکان ببینە.

دوەم:
رێگە بدە سەروەتەکەتان ئەوەندە بێت کە ببێتە هۆی کامەرانیتان نەک سەرقاڵبون بە پارەوە لە یەکتریتان دوربخاتەوە.

سێیەم: وشەی لێبوردن با لە نێوانتان هەبێت کاتێک هەڵە ئەنجام دەدەیت داوای لێبوردن بکە و کەسێکی لێبوردە بە.

چوارەم: ژیانی رابردوت لەبیربکە، ئێستات بە رابردو بەراورد مەکە، ئەو ژیانەی ئێستات بە خۆشی و ناخۆشیەوە قبوڵ بکە.

پێنجەم: هەوڵی ئەوە مەدە زاڵ ببیت بەسەر هاوسەرەکەتدا، ژیانی هاوسەرێتی پێکەوە ژیان و هاوبەشیکردنە نەک زاڵ بون و خۆسەپاندن.

شەشەم: کێشەی خێزانەکەتان لە دەرەوەی ماڵ چارەسەر مەکەن، کاتێک کێشە یان لێکتێنەگەیشتن رودەدات هەوڵ بدەن خۆتان چارەسەری بکەن بێ ئەوەی رێگە بدەیت هیچ کەسێک تەداخولی ژیانتان بکات، چونکە دواتر خۆتان ئەو کێشەیە لەبیردەکەن بەڵام کەسانی چواردەورتان لەبیری ناکەن.

ئه‌م بابه‌ته 9083 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP