زرێبار هەورامی لەسەر هونەرمەندانی کورد هاتە دەنگ


خەندان لایف

زرێبار هەورامی پەیامێک بڵاودەکاتەوەو لەسەر هونەرمەندانی کورد هاتە دەنگ، دەڵێت "هێندەی رێزی هونەرمەندی بیانی دەگیرێت رێزی هونەرمەندی خۆمان ناگیرێت".

خانمە بازرگان و راگەیاندنکار "زرێبار هەورامی" لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە دەڵێت "هێندەی رێزی هونەرمەندی بیانی دەگرین هێندە رێزی هونەرمەندی خۆمان ناگرین، من ناڵێم هونەرمەندە بیانیەکان لێرە کۆنسێرت نەکەن بەڵام دەڵێم وەکو ئەوان با پێشوازی لە هونەرمەندانی خۆمان بکرێت".

زرێبار ئاماژەی بەوەش کرد کە "لێرە قەدری هونەرمەند ناگیرێت جگە لەوەی قسەی نەشیاویان پێ دەڵێن، با تەنها بیر لە ماندوبونیان بکرێتەوەو هیچیتر".

زرێبار هەورامی ساڵی 1993 لە قەدیل لەدایك بوە، سەرەتا وەك بێژەرەی هەواڵ  دەركەوت، بەڵام چەند ساڵێک لەمەوبەر وازی لە بێژەری هێنا، كارگەیەكی تایبەتی دوورینی جل و بەرگی سەربازی دامەزراند.

 

ئه‌م بابه‌ته 20235 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP