نەڤید زەردی هەردو کلیپە نوێیەکەی سڕیەوە و دەڵێت پەشیمانم


خەندان لایف

نەڤید زەردی هەردو کلیپە نوێیەکەی بە ناوی "وەرەوە، ئەیلا" سڕیەوە و پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت پەشیمانم.

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراو "نەڤید زەردی" لە چەناڵی یوتیوب هەردو کلیپە نوێیەکەی بە ناوی "وەرەوە، ئەیلا" سڕیەوە و دواتر پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و دەڵێت "هیچ کات لەم کاتەم نارەحەتتر نەبومە، پەشیمانم لە هەمو ئەو زەحمەتیانەی کێشاومە، پەشیمانم بۆ ئەو هەمو کاتانەی کە دڵ تەنگ دەبوم، پەشیمانم بۆ ئەوەی گەنجێتیم هەمو بە خەم و سترێس بەرێکرد"

نەڤید ئەوەشی خستەرو کە کە نزیکەی دە ساڵە لەجیاتی هونەر خەریکی شەڕو کێشەیە، دەڵێت هیوادارم بە سرینەوە ئەو کلیپانە کێشەی هەمو لایەک چارەسەر بوبێت.

ئەمانەش دوای ئەوە هات کە هەفتەی رابردو نەڤید نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی "ئەیلا" بڵاوکردەوە بەڵام توشی رەخنەیەکی زۆر بوەوە، تێکست و شێوازی کلیپەکەیان بە دور دەزانی لە کلتوری کوردیەوە.

نەڤید زەردی لەدایکبووی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەساڵی 2004ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە،  ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.

ئه‌م بابه‌ته 77955 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP