لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 3ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
باشتر بەرەوپێش دەچیت و تواناکانت بەکاردەبەیت، سەرکەوتنت لە پەیوەندی سۆزداریدا پەیوەستە بە هەردولاوە، ناکرێت تەنها خۆشەویستەکەت بە هۆکار بزانیت، خۆتبەدوربگرە لە خواردنی چەور بەتایبەت لە ئێواراندا.

گا 20\4 - 20\5 
ئەرکێکی نوێت پێدەسپێرن و چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، لایەنی سۆزداریت زۆرباشە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، کەمێک خواردنەوەی قاوە کەمبکەرەوە و گرنگی بە تەندروستیت بدە.

دوانە 21\5 - 20\6 
وازبهێنە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسانێک کە دەیانەوێت بێزاربکەن، هەرگیز هەوڵمەدە خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت لە بەرژەوەندی خۆت بەکاربهێنیت، چونکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، باشترە بایەخ بە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بدەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەمیشە پەیوەندیەکانت لەگەڵ هاوپیشەکانت بپارێزە و هەوڵبدە لێیان تێبگەیت، بۆ ئەوەی کاریگەری ئەرێنی لەسەر کارەکەت دروست بکەیت، ئامۆژگاری خۆشەویستەکەت بە هەند وەربگرە، چونکە لە بەرژەوەندی تۆیە، ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بە، بەتایبەت خواردنی تون.

شێر 23\7 - 22\8
چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی هەندێک بڕیاری قورس بدەیت دەربارەی پرۆژە نوێیەکان، کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوە و کاریگەری لەسەرت دەبێت، هەوڵبدە زاڵبیت بەسەر توڕەیتدا، چونکە کاردانەوەی توند باش نییە.

فەریک 23\8 - 22\9
بەدوای هەلێک یان رێگایەکی نوێدا دەگەڕێیت بۆ ئەوەی ئەنجامی کارەکانت باشتربێت، بایەخ بە خۆشەویستەکەت بدە و فەرامۆشی مەکە، رەنگە ئەم ماوەیە زۆر توڕەبیت و توشی دڵەڕاوکێ ببیت، بەڵام باشترە زاڵبیت بەسەر بارودۆخەکاندا.

 تەرازو 23\9 - 22\10 
هەنگاوی گەورە دەنێیت بەرەو ئامانجەکانت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت دو رێگای جیاوازتان هەیە، هەربۆیە گونجاندان قورسە، کاتێک کێشەیەک روبەروت دەبێتەوە، دو هێندە گەورەی مەکە، بەڵکو هەوڵبدە بە ئاسایی وەربگریت.

دوپشک 23\10 - 21\11
هاوبەشی ئەرکی هاوپیشەکانت بکە و پێکەوە کاربکەن، پشت بە رۆمانسیەت ببەستە بۆ سەرنجڕاکێشانی خۆشەویستەکەت، بەشداری چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان بکە، بۆ ئەوەی لەروی دەرونییەوە بحەوێیتەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
متمانەکردن بە تۆ وادەکات ئەرکێکی زیاتر پێبسپێرن، جێگایەکی تایبەت هەیە لە دڵی خۆشەویستەکەت، هەمو کاتێک گومانکردن باش نییە، پەستانی زۆری کار و ماندوبون، سەرنجەکانت لاوازدەکات.

گیسک 22\12 - 19\1
گۆڕانکاری گەورە لەروی کار و تواناکانتەوە هەیە، دەتوانیت بەرەوپێش هەنگاو بنێیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت گفتوگۆ بکە و لە داواکاری و هەستەکانی هەوڵبدە تێبگەیت، سود لە رۆژانی پشو وەربگرە، بۆ ئەوەی بحەوێیتەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەوڵبدە پارێزگاری لە پەیوەندیەکانت بکە لەگەڵ هاوپیشەکانت، بۆ ئەوەی کارێکی باشتر پێشکەش بکەن، رێگامەدە توڕەیی زاڵبێت بەسەر پەیوەندی سۆزداریتدا، چونکە زیانی دەبێت، بایەخ بە پاراستنی تەندروستیت بدە بەتایبەت لە کەشوهەوای ساردا.

نەهەنگ 19\2 - 20\3

کارەکان بەباشی بەڕێوەدەچێت و لە کێشەکان رزگاردەبێت، هەربۆیە پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، لێبوردەیی هەڵوێستێکی جوانە، بۆ ئەوەی لە بەشێکی زۆری کێشەکان رزگاربێت لە هەموو رویەکەوە، تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

ئه‌م بابه‌ته 49189 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP