لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 2ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەبەردەم هەندێک کێشە و گرفتدا خۆت دەبینیتەوە، بەڵام بێزارمەبە و تەنها ئەوەت لەسەرە هەندێک گۆڕانکاری بکەیت و چارەسەر بدۆزیتەوە، مەترسە لەداواکردنی ئامۆژگاری و هاوکاری، ژیانی تایبەتیشت کەمێک ئاڵۆز بوە و تێکچوە و پیویستە بە ئارامی مامەڵە بکەیت.

گا 20\4 - 20\5 
هەست بە ئاسودەی و خۆشی دەکەیت و متمانەی تەواو بە خۆت هەیە لە ئێستادا، کەسەرەتای کارکردندایت، دەتوانیت بیرۆکە نوێیەکانت جێبەجێ بکەیت و ژیانی تایبەتیت بەگوڵ ڕازاوەتەوە و دەتوانیت هەلەکان بقۆزیتەوە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت.

دوانە 21\5 - 20\6 
ناتوانیت گرفتەکانت چارەسەر بکەیت و روبەڕوی هەندێک سزای قورس بویتەتەوە، پێویستە و دەبێت گۆڕانکاری لەدەسپێکی کارەکانت و ئەو رێگایەی گرتوتە بگریت، جۆرێک لە ستراتیژی نوێ دابڕێژیت و رێگەشمەدە کاریگەری ئەوانی دیکە لەسەر راکانت دروستبکات.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لەکارەکانت پێویستە پێش بڕیاڕدان دوجار بیربکەیتەوە، ئاگاداربە رەفتار و مامەڵەکانت زیانت پێدەگەیەنێت، تۆ ئێستا ئامادەیت تێدایە ئامانجەکانت بپێکیت بەڵام لەسەر هەژماری کەسانی دیکە، هەر بۆیە بوەستە لەوەی تەنها لەپێناو بەرژەوەندی خۆت کاربکەیت دەنا زیانی زۆر گەورەت پێدەگات، هەستەکانت جێگیری نین و پیویستە بەئاگابیت لەپەیوەندیە تایبەتیەکان.

شێر 23\7 - 22\8
ئامادەبە بۆ روبەڕوبونەوەی گرفت و کێشەی نوێ، کارەکان بەگشتی باش ناڕوات بەرێوە و ناتوانیت بە ئاسانی خۆت رزگاربکەیت، رێگەمەدە ئەمە هەمو ئەمانە ببێتە ترس و کارتێبکات، چونکە قۆناغێکە دێت و دەڕوات، پێویست بە کەسێکە بەرگریت لێبکات، هەستدەکەیت پەیوەندیەکانت بەرەو خراپی دەڕوات.

فەریک 23\8 - 22\9
هەست دەکەیت کە لە کاتێکی زۆر باشدایت و دەتوانیت وەک سروشتی خۆت ڕەفتار بکەیت، توانایەکی زۆرت هەیە و کاتی ئەوە هاتوە پەرە بە پەیوەندی و کارەکانت بدەیت، لەهەمانکاتدا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پشو وەربگریت و بەمێشکێکی سافەوە بیربکەیتەوە و هەنگاوی نوی بنێیت.

تەرازو 23\9 - 22\10 
ئەم کەشەی ئێستا تیایدا دەژیت کەمێک دەشێوێت و توشی هەڵوێستی ناخۆش دەبیت، قورسە لەئێستادا واز لەهەندێک لە بیروبۆچونەکانت بهێنیت، هەوڵبدە بە ئاسایی وەریبگرە و بە کراوەی لە کێشەکان بڕوانە بۆ ئەوەی بەشێوازێکی ئاسان لەو بارە رزگاربێت و ئەو پەستانە دەرونیە لەسەر شانت نەمێنێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
پێشوازیەکی گەرم لێدەکرێت لەلایەن کەسانێکەوە رێز لە پێگەکەت دەگرن و لەم ماوەیە دەتوانیت هاوڕێی تەمەنت بەدەستبهێنیت، بەخت یاوەری تۆیە و رەنگە هاوبەشی ژیانت ببینیت.

 کەوان 22\11 - 21\12
لەگەڵ هاوڕێکانت ساتێکی خۆش بەڕێدەکەیت و چەند یادگاریەکی کۆنی ژیانتان نوێ دەکەنەوە، ئێستا لەگەڵ ئەو کەسانەدایت کە زۆر خۆشدەوێن لەهەمانکاتدا بەپەرۆشەوە کارەکانت دەکەیت لەپێناو ئامانجەکانتدا بەشێوازێکی ئەرێنی.

گیسک 22\12 - 19\1
بەپێی کات گومانەکانت دەڕوێتەوە، ژیان ئێستا زۆر هێورە بۆ تۆ، کۆمەڵێک بیرۆکە و پڕۆژەی نوێت هەیە و دەتەوێت جێبەجێیان بکەیت، هەوڵبدە لەوەزیاتر دوانەکەویت، دەتوانیت پشت بە گروپەکەت ببەستیت و پشتیوانیان بەدەستبهێنیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەست بە پشو و ئارامی دەکەیت، کەسانێکی دڵسۆز لێت نزیکدەبنەوە و دەتوانیت هەلەکان بقۆزیتەوە و بە ژیرانە پەیوەندی دروست بکە تا سود لەو کەسانە ببینیت و هەنگاوی نوێ بنێیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
کات کاتی تۆیە، کارەکانت زیاد دەکات و دەبێت روبەڕو بیتەوە و هەنگاوی نوێ بنێیت، ئەگەر دەست بەکار و پرۆژەی نوێ بکەیت هاوڕێی نوێ دەناسیت، کە کاریگەری ئەرێنیان لەسەر تۆ دەبێت، ئەمڕۆ ئاسودەبە و سەما بکە، چونکە هەمو جوڵەکان سودی بۆت دەبێت و تواناکانی ناخت دەردەخات.

ئه‌م بابه‌ته 33789 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP