هەندێک رێنمایی بۆ ئەو کەسانەی پێستیان چەورە


خەندان لایف

پێستی چەور زیاتر لە جۆرەکانی دیکەی پێست روبەروی هەندێگ گرفتی وەکو زیپکە و گیرانی کونیلەکان دەبێتەوە بۆیە پێویستی بە گرنگیپێدانی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی پێستێکی جوان و تەندروستتان هەبێت، ماڵپەری ounousa هەندێک رێنمایی بڵاوکردۆتەوە تایبەت بەو کەسانەی پێستیان چەورە کە پێویستە رۆژانە ئەنجامی بدەن بۆ ئەوەی پێستیان بە تەندروستی بمێنێتەوە.

یەکەم: رۆژانە دوجار روخسارت بشۆ، ئەو پاکەرەوانە بۆ پێستت بەکاربهێنە کە تایبەتن و بۆ جۆری پێستت و  free of oils.

دوەم: رۆژانە برێکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە هەوڵ بدە 8 بۆ 12 پەرداخ بخۆیتەوە بۆ ئەوەی چەوری زیادەی سەر روخسارت رزگارت ببێت.

سێیەم: ئەو خۆراکانە بخۆ کە ترشە چەوریان تێدایە وەکو گوێز، ماسی سەلەمون کە بۆ پێستی چەور زۆر بەسودن.

چوارەم: رۆژانە کرێمی شێدارکەرەوەی پێست بەکارمەهێنە، ئەو کرێمانە بەکاربهێنە کە تایبەتن بە پێستی چەور.

پێنجەم: سابون بۆ روخسارت بەکارمەهێنە، رەنگە وا هەست بکەیت چەوری سەر روخسارت لادەبات بەڵام لە راستیدا باڵانسی چەوری روخسار تێکدەدات و زیانی بۆ پێست هەیە.

شەشەم: بە ئاوی زۆر سارد یان زۆر گەرم روخسارت مەشۆ، ئاوی شلەتێن بەکار بهێنە.

 

ئه‌م بابه‌ته 10556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP