ناسلیهان بەشداری درامایەکی نوێ دەکات لەگەڵ ئەکتەرێکی بەناوبانگ

خەندان لایف

"ناسلیهان ئەتاگوڵ" لەگەڵ "ئینگین ئاکیوریک" بەشداری درامایەکی نوێ دەکەن.
 
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری yasemin هەردو ئەکتەری ناسراو "ناسلیهان ئەتاگوڵ" لەگەڵ "ئینگین ئاکیوریک" بەشداری درامایەکی نوێ دەکەن بە ناوی "کچی باڵیۆز"، ناسلیهان بە رۆڵی "نارێ" و ئینگین بە رۆڵی "سانجەر" بەشدار دەبن.

چیرۆکی دراماکە لەلایەن "ئایشە ئاریاڵماز" نوسراوە، لەلایەن "ئیمارا کاباکۆشاک" کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە، بڕیارە لە مانگی ئۆکتۆبەر لە شاشەکانی تورکیا پەخش بکرێت.


ناسلیهان لە دایکبووی ساڵی 1992 ناسراوە بەوەی شێوەی لە تورک ناچێت، دایکی ڕوسیە و باوکی شەرکەسیە و لە تەمەنی شەش ساڵیەوە دەستی بەکاری نواندن کردوە سێ جار خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرتوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 37392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP