لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 1ی ئاب لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
هەرگیز لەخۆتەوە لۆمەی هاوپیشەکانت مەکە لەسەر کێشەکان، هەمیشە خۆت بەدوای چارەسەری گونجاودا بگەڕێ، هەمووان هەست بە باشی دڵی تۆ دەکەن، هەربۆیە باشترە گوێ بە قسەکان نەدەیت، کەسێکی داهێنەر و دەستڕەنگینی، کەواتە دەتوانیت دەرونت بحەوێنیتەوە.

گا 20\4 - 20\5 
قۆناغی داهاتوی کارکردن پێشبینی و تێڕوانینەکانت بۆ کارەکەت دەگۆڕێت، داوای هاوکاری بکە لە هاوڕێکانت، چونکە رێنمایی هۆکارە بۆ متمانەبەخۆبون، بەڵام دەبێت بزانی کێ شایەنی ئەوەیە داوای هاوکاری لێبکەیت، بایەخدان بە خواردنەوە شلەکان پێویستە.

دوانە 21\5 - 20\6 
لەخۆتەوە هیچ بڕیارێکی نوێ مەدە، چونکە کارەکەت باش بەڕێوەدەچێت، پارێزگاری لە کەسایەتی و سیفاتە باشەکانی خۆت بکە، چونکە خۆشەویستەکەت سەرسامە بە راستگۆیت، ئارامی دەرونت دەحەوێنێتەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەم ماوەیە لە بەرپرسیاریەتی بەدوربیت ئارامدەبیتەوە، ناکۆکیەکان متمانەی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت کەمدەکاتەوە، سود لە رۆژانی پشو وەربگرە و بحەوێرەوە.

شێر 23\7 - 22\8
باشترە پێداچوونەوە بۆ خەرجیەکانت بکەیت، بۆ ئەوەی لایەنی دارایت جێگیر بکەیت، هەندیکجار بەخشینی دیاری بە خۆشەویستەکەت سودی هەیە، گرنگی ئەو لەلای تۆ نیشاندەدات، رۆژانە وەرزش بکە، بۆ ئەوەی لە ماندوبون بەدوربیت.

فەریک 23\8 - 22\9
بەخێرایی ماندوبون رێگامەدە بەسەر تۆدا زاڵبێت، سەرەڕای بونی بەرپرسیاریەتیەکی زۆر، خەمۆکی دوردەخاتەوە لە خۆشەویستەکەت، هەوڵبدە بارودۆخەکە ئاسایی بکەرەوە، ئەمڕۆ پەستانێکی زۆر لەسەرشان دەبێت و ماندودەبیت، چونکە بەربەست و روبەروبونەوە هەیە.

تەرازو 23\9 - 22\10 
خۆڕاگری و هێمنی باشترین رێگایە بۆ سەرکەوتن بەسەر بەربەستەکاندا، خۆتبەدوربگرە لە گفتوگۆی ناخۆش کە کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرونت دەبێت، جوڵەی بەردەوام بۆ تەندروستیت گرنگە.

دوپشک 23\10 - 21\11
پێویست بە بەدواداچونی زۆر ناکات بۆ کارەکەت، بەڵکو تەنها بە وریایی و خێراییەوە ئەنجامیبدە، هەندێک کێشە روبەروی تۆ و خۆشەویستەکەت دەبێتەوە، بەڵام زو چارەسەر دەبێت، ئەمڕۆ ماندویت و تواناکانت کەمدەبنەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەرکەکانی ئەمڕۆت دوامەخە لە کارەکەت، چونکە توانایەکی باش هەیە بە بیرۆکەکانت چارەسەری بکەیت، هێندە دەرونت بە پەیوەندی سۆزداری رابردوەوە سەرقاڵ مەکە، چونکە لاپەڕەیەکی نوێت هەڵداوەتەوە، بەدوای ئەو چالاکیانەدا بگەڕێ، کەدەبێتەهۆی بەرەوپێشچونی تواناکانت.

گیسک 22\12 - 19\1
هەوڵبدە پەیوەندیەکانت رێکبخەرەوە، بۆ ئەوەی داهاتویەکی باشتر هەبێت، ناکۆکیەکانی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت بەردەوامە بەهۆی جیاوازی بیروبۆچونەوە، گرنگی بە خواردنەوەی گەرم بدە پێش نوستن.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەوڵبدە گۆڕانکاری لە کارەکانتدا بکە، چونکە کارکردن لەسەر خەیاڵ بنیاد نادرێت، بەڵکو دەبێت لۆژیکی بیت، دڵەڕاوکێ لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رودەدات، بەهۆی هەندێک کێشە لە رابردودا، خۆتبەدوربگرە لە خواردنە خێراکان و چەوری زۆر.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
متمانەت بەخۆت هەیە و لە کارەکەت بەرەوپێش دەچیت، باشترە کاتێک تەرخان بکەیت بۆ خۆشەویستەکەت و گوێگربیت بۆ هەستەکانی، چونکە فەرامۆشکردنی زیانی هەیە، لە رۆژانی پشو وەرزش بکە.

ئه‌م بابه‌ته 52208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP