ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵ

خەندان لایف

منداڵان بەهۆی ئەوەی بەرگری لەشیان کەمترە هەندێک خۆراک هەیە کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستیان و ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی زیاتر دەکات، ماڵپەری nutrition explained ئەو خۆراکانەی بڵاوکردۆتەوە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت بدرێت بە منداڵان.

یەکەم: شەربەت
خواردنی شەکر بۆ منداڵان تەندروست نیە، دەبێتە هۆی زیادبونی کێش  و بەرزبونەوە شەکری خوێن و توشبوت بە شەکرەی جۆری دوەم، شەربەت برێکی زۆر لە شەکری تێدایە، بۆیە باشترە میوەکەی پێ بدەیت نەک شەربەت.

دوەم: هەنگوین
منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵ بە هیچ شێوەیەک نابێت هەنگوین بخۆن چونکە ئەگەری ئیفلیجبون و مردنی لەناکاو زیاد دەکات، بەڵام لەدوای تەمەنی یەک ساڵیەوە ئاساییە پێی بدرێت.

سێیەم: خواردنەوە گازیەکان و وزە بەخشەکان
رێژەیەکی زۆر لە سۆدەو شەکر لەخۆدەگرن و زیان دەگەیەنێت بە منداڵەکەو ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات.

چوارەم: ئەو خواردنانەی رەنگیان تێدایە
منداڵان ئارەزوی ئەم جۆرە شیرینیە دەکەن، بەڵام بەهۆی ئەو رەنگانەی لە پێکهاتەیاندا هەیە زیان بە تەندروستیان دەگەیەنێت و ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.

پێنجەم: ئیندۆمی و پەنیری لە قوتونراو
رێژەیەکی زۆر خوێیان تێدایە و زیان بە تەندروستی گورچیلەکان دەگەیەنێت، بەرگری لەشی منداڵ کەم دەکاتەوە.

شەشەم: جەلی
رەنگە لەسەر بەرهەمە نوسرابێت کە لە میوە دروستکراون، بەڵام لە راستیدا لە رەنگ و شەکر دروستکراون، دەبێتە هۆی کلۆربونی ددانەکان.

حەوتەم: کێک
لە راستیدا ئەگەر کێک بە شیوازێکی تەندروست دروستکرابێت ئاساییە بەڵام منداڵان نابێت بەیانیان بیخۆن، لەکاتی دیکەدا تەندروستە.

هەشتەم: شیرینی
هەمو منداڵێک ئارەزوی دەکات بەڵام زیانێکی زۆری هەیە، دەبێتە هۆی زیادبونی کێش و ئەگەری توشبون بە شەکرەی جۆری دوەم.

 

ئه‌م بابه‌ته 21353 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP