ئاریاس جەڤان گۆرانیەکی نوێی بڵاوکردەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "ئاریاس جەڤان" نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە.

ئاریاس جەڤان لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە کە گۆرانیەکە بە ناوی "گیرۆدەتم"، لە تێکست و ئاوازی ئاریاس خۆیەتی، کاری میکس و ماستەرینگی لەلایەن "سۆهراب ئۆزگارد" بۆ ئەنجام دراوە.

ئاریاس لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند "کە ئەم بەرهەمە یەکێکە لە جیاوازترین بەرهەمەکانی من، ستایلێکی تایبەت بە خۆمە، لە داهاتودا بەرهەمەکانم بەم ستایلە پێشکەش دەکەم، تازەگەریەکی تەواو ئەکادیمیک و پرۆفیشناڵی پێوە دیارە"

هەروەها ئەوەشی خستەرو کە ئەو دەیەوێت ناوێکی بەرز لەناو مارکێتی هونەری کوردیدا دروست بکات بە بەرهەمەکانی، هەروەها داوای پاڵپشتی لە هەوادارەکانی دەکات.

ئاریاس جەڤان خەڵکی شاری مەھابادە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری ھونەری کردوە، توانیویەتی ھەوادارێکی زۆر بۆ خۆی کۆبکاتەوە. خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 6147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP