بنەماکانی هەبونی خێزانێکی بەختەوەر

خەندان لایف

بەختەوەری خێزان کاریگەری راستەخۆی لەسەر رەفتار و بیرکردنەوەی تاکەکانی ناو خێزانەکە هەیە، لە ناو ژینگەی ماڵەوەو و تەنانەت لە ژینگەی دەرەوەشدا، بۆیە گرنگە کە هەوڵبدرێت بۆ دڵخۆشی و بەختەوەری خێزان و پارێزگاری کردن لێی، هەندێک بنەما هەیە کە کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر بەختەوەری خێزان.

یەکەم: رێز لە جیاوازی بیرکرنەوەو رەفتاری ئەوانی دیکە بگرە و قبوڵیان بکە، رێگە بدە هەرکەسەو خاوەنی کەسایەتی سەربەخۆی خۆی بێت.

دوەم: وەکو هاوڕێ بن لەناو خێزان، زۆرجار ئەندامانی خێزان پەنا بۆ هاوڕێی دەرەوە دەبەن و بۆ باسکردنی وتەکانی دڵیان، ئەوەش بەهۆی ئەوەوەیە کە هاوڕێیەتی لەناو ئەندامانی خێزان بونی نیە.

سێیەم: پێویستە هەمو ئەندامانی خێزان رای خۆیان دەرببرن مافی بڕیاردانیان هەبێت، کاتێک قسەیەکی گونجاویان کرد دەستخۆشیان لێبکرێت و زیاتر هان بدرێن.

چوارەم: سەردانیکردنی کەسە نزیکەکان کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر بەختەوەربونی خێزانەکان، کات تەرخان بکە بۆ سەردان کردنی کەسانی دیکە.

پێنجەم: هەمو دایک و باوکێک لێکتێنەگەیشتن و ناکۆکیان دەبێت، بەڵام بالەبەرچاوی منداڵەکان نەبێت بەم شیوەیە زیاتر هەست بە پارێزراوی دەکەن.

شەشەم: خۆت زۆر ماندو مەکە بە کارەوە، با کاتت بۆ خێزانەکەت بمێنێت.

حەوتەم: باسی رابردوی خێزانەکەتان بکەن بۆ منداڵەکانتان، لە روی دەرونیەوە کاتێک چیرۆکی رابردوی داپیرەو باپیرە بۆ منداڵ باس دەکەیت زیاتر هەست بە بەهێزی کەسایەتی دەکات.

هەشتەم: بە بێ مەرج یەکتریتان خۆشبوێت، کاتێک کەسێکتان روبەروی کێشە دەبێتەوە یارمەتی بدەن و پاڵپشتی بکەن.

 

نۆیەم: هەفتەی رۆژێک بۆ چونە دەرەوەی خێزان رێکبخەن هەندێک کات پێکەوە بەسەر بەرن، بەم شێوەیە پەیوەندیەکانتان زیاتر بەهێز دەبێت


ئه‌م بابه‌ته 8014 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP