ئەم هەڵانە زیان بە قژت دەگەیەنێت

خەندان لایف

هەمو خانمێک ئارەزوی قژێکی جوان و درەوشاوە دەکات، بەڵام رەنگە بە بێ ئاگایی رۆژانە هەندێک هەڵسوکەوت ئەنجام بدەیت کە زیان بە قژت بگەیەنێت، ماڵپەری Brightside ئەو هەڵانەی بڵاوکردۆتەوە کە باشترە لە ئەنجامدامی دوربکەویتەوە.

 

ئەگەر تاڵەکانی قژت دولەت بوە یان قژت زبر بوە ئەوا باشتر بیبرێت، ئەگەریش ئارەزوی قژی درێژ دەکەیت ئەوا مانگانە خوارەکەی ببرە بۆ ئەوەی قژت لە شکان بپارێزیت.

The 16 Worst Things You Can Do to Your Hair
خۆت قژت رەنگ مەکە بۆ ئەوەی زیان بە پێستی سەرت و قژت نەگات، ئەگەریش دەتەوێت رەنگی بگۆڕیت باشترە کەسانەی پرۆفیشناڵ بۆت بکەن، چونکە هەر یەک لەو رەنگانە تایبەتمەندیەکیان هەیە کە کەسانی شارەزا دەزانن بەکاری بهێنن.

The 16 Worst Things You Can Do to Your Hair
بە قژی تەڕەوە هەرگیز قژت دامەهێنە چونکە دەبێتە هۆی ڕوتانەوە قژ.

The 16 Worst Things You Can Do to Your Hair
دڵنیابەرەوە لە خاوێنی شانەکەت، چونکە کاتێک قژت دادەهێنیت بەشێکی زۆر لە پێستە مردوەکانی سەرت لێدەبنەوە، ئەگەر بە شانەی ناخاوێن دایبهێنیت رەنگە ببێتە شوێنێک بۆ گەشەکردنی بەکتریا.
The 16 Worst Things You Can Do to Your Hair
بە ئاوی گەرم قژت مەشۆ هەروەها زوزو قژت مەشۆ، هەفتەی دوجار بەسە بۆ ئەو کەسانەی قژیان وشکە، ئەو کەسانەی قژیان چەورە سێ جار لە هەفتەیەکدا، لەوە زیاتر زیان بە قژت دەگەیەنێت.
The 16 Worst Things You Can Do to Your Hair
بەکارهێنانی شێدارکەرەوەو نەرمکەرەوەی قژ لەدوای بەکارهێنانی شامپۆ زۆر پێویستە بۆ ئەوەی زیان بە قژت نەگات.
The 16 Worst Things You Can Do to Your Hair
بە پێی جۆری قژت شامپۆکەت بگۆڕە، یان کاتێک قژت رەنگ دەکەیت لەگەڵیدا جۆری شامپۆکەت بگۆڕە.
The 16 Worst Things You Can Do to Your Hair
زۆر داهێنانی قژ و داهێنانی لە رەگەکەوە دەبێتە هۆی روتانەوەی قژ، باشترە لە کۆتایی قژەکەوە دەست پێ بکەیت.
The 16 Worst Things You Can Do to Your Hair
بەستنی قژ بە بەرزی زیان بە رەگی قژەکەو پێستی سەر دەگەیەنێت.
The 16 Worst Things You Can Do to Your Hair
زۆر بەرکەوتنی قژ بە تیشکی خۆر زیان بە قژ دەگەیەنێت هەوڵ بدە کڵاو لەسەر بکە لەکاتی چونە دەرەوە.

Related image

 

ئه‌م بابه‌ته 7611 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP