نەڤید زەردی کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە


خەندان لایف

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ "نەڤید زەردی" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.

نەڤید زەردی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی بە ناوی "ئەیلا" بڵاوکردەوە، نەڤید لەبارەی کلیپەکەوە دەڵێت "شەرت نیە ئەو تێکستەی کە لەو گۆرانیە نوسیومە یان ئەو ڤیدیۆیە بیروڕای من بێت بەڵام ئەو ستایلە پێویستی بەو تێکستە هەیە و بەو جۆر ئەدا دەکرێت".

گۆرانی ئەیلا لەلایەن هەردو هونەرمەند "نەڤید زەردی و ئەبا کەریب" وتراوە، تێکست و ئاوازی گۆرانیەکە لەلایەن هەردو هونەرمەندی ناوبراو دانراوە، لەلایەن "مەزلومۆتۆ" کاری دەرهێنانیان بۆ ئەنجام دراوە.

پێشتر نەڤید ئاماژەی بەوە کردبو کە ئەم ستایلەی لە گۆرانی ئەیلا بەکاری هێناوە ستایلی ئەمڕۆیە، لە منداڵیەوە کار لەسەر ئەم شێوازە دەکات. ئەوەشی دڵنیاکردەوە کە ئەم گۆرانیە دەتوانێت ریکۆردرێکی گەورە تۆمار بکات لەروی بینەر و شێوازی ئەداکردن.

نەڤید زەردی لەدایکبووی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەساڵی 2004ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە،  ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.

ئه‌م بابه‌ته 10859 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP