بڕیار رزگار کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف

بڕیار رزگار بەم زوانە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاودەکاتەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "بڕیار رزگار" لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند کە بەم زوانە نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "نازی دڵ" بڵاودەکاتەوە، لە چەناڵی خۆی لە یوتیوب بەشێک لە کلیپەکەی بڵاوکردەوە.

بڕیار رزگار یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکان، ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەریدا دەرکەوتوە، لە سەرەتای ئەمساڵدا یەکەمین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی "رازی دڵ" بڵاوکردەوە و لە ماوەی کەمتر لە پێنج مانگ دو ملیۆن بینەری تێپەراند.

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 6016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP