ئەو زانیاریانەی پێویستە لەبارەی چای سەوز بیزانیت


خەندان لایف

گەڵای چای سەوز هەمان گەڵای چای رەشە بەڵام لە پێش ئەوەی کە گەڵاکانی رەش ببن بن بە تازەیی لێدەکرێنەوەو وشک دەکرێت، لە روی تەندروستیەوە سودەکانی چای سەوز زیاترە لە چای رەش ئەوانیش.

یەکەم: بە هۆی ئەوەی دژە ئۆکسیدونی زۆر کەم تێدایە کاریگەری زۆر باشی لەسەر پێست هەیە، دژە چرچبون و پەڵەی سەر پێستە.

دوەم: بە هۆێ پێکهاتەی "پۆلیفینۆلین" خواردن درەنگتر دەبێت بە کالۆری و بەسودە بۆ ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە.

سێیەم: چای سەوز دەبێتە هۆی باشتر کار کردنی دەمارە خوێنبەرەکان بە تایبەت دەمارەکانی دەوروبەری دڵ.

چوارەم: بەسودە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە، نا‌هێڵێت پێکهاتەی شەکری ناو خواردن بە خێرایی بەرز بێتەوە بالانس دروست دەکات، بەرز بونەوەی خێرای شەکر لە ناو خوێن دا دەبێتە هۆی قەڵەوی خێراو زیبکەو پەڵەش لە سەر پێست.

پێنجەم: دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.

شەشەم: دەبێتە هۆی دابەزێنی کۆلسترۆلی خراپ لە جەستەدا.

حەوتەم: دەبێتە هۆی پاراستنی کەسەکە لە نەخۆشی زەهایمەر.

هەشتەم: رێگرە لە کلۆربونی ددانەکان.

بەڵام رۆژانە زۆر خواردنەوەی چای سەوز زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، پێویستە رۆژانە دو چا زیاتر نەخورێتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 8961 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP