ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی شێرپەنجە


خەندان لایف


شێوازی خۆراک هۆکاری سەرەکیە بۆ توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە، بە پێی توێژینەوەکان %70 ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە بەهۆی خۆراکەوەیە، ماڵپەری nutrition explained ئەو خۆراکانەی بڵاوکردۆتەوە کە هۆکارن بۆ دروستبون و گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان و پێویستە لێی دوربکەونەوە.

یەکەم: خواردنە لە قوتونراوەکان، لەبەر ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە خوێ و شەکر لەخۆدەگرێت، هەرچەندە ئەمە هۆکاری سەرەکی نیە بۆ توشبون بە شێرپەنجە بەڵام ئەگەری توشبون زیاد دەکات.

دوەم: خواردنەوە گازیەکان، رێژەیەکی زۆر لە شەکر و سۆدە لەخۆدەگرن دەبێتە هۆی گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.

سێیەم: چپسی پەتاتە، بەهیچ شێوەیەک تەندروست نیە رێژەیەکی بەرچاو لە خوێ و رۆن لەخۆدەگرێت، کرداری هەرس تێکدەدات، بەهۆی مادەی  acrylamide ئەگەری توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەبێت.

چوارەم: گۆشتی سور، رێژەیەکی زۆر لە چەوری تێدایە، خواردنی بە رێژەیەکی کەم مەترسیدار نابێت، بەڵام بەردەوام خواردنی بە رێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی توشبون بە شێرپەنجە.

پێنجەم: ماسی سەلەمون، خواردنی ماسی سەلەمون تەندروستە بۆ جەستە، بەڵام ئەو ماسیە سەلەمونانەی لە حەوزدا بەخێودەکرێن بەهۆی ئەوەی خواردنی تەندروستیان پێ نادرێت دەبێتە هۆی زیاد بونی ئەگەی توشبون بە شێرپەنجە.

شەشەم: گەنمەشامی، مادەی  PFOA تێدایە کە زیان بە پەنکریاس، گورچیلە، میزڵدان دەگەیەنێت و هۆکارێکە بۆ توشبون بە شێرپەنجە.

حەوتەم: ئاردی سپی، دەنکی گەنم بێزیانە بەڵام ئەم پرۆسەیەی کە تیایدا گەنمەکە دەکرێت بە ئاردی سپی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

هەشتەم: مادە کحولیەکان، زیان بە جگەر و گورچیلەکان دەگەیەنێت، هۆکاری سەرەکیە بۆ توشبون بە شێرپەنجەی کۆلۆن، جگەر، ریخۆڵە.

نۆیەم: خواردنی سوێرکراو، رێژەیەکی زۆر لە خوێی تێدایە راستەوخۆ زیان بە گەدە دەگەیەنێت و ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و گەدە زیاد دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 14112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP