بەم شێوازە سەرنج راکێشانە یادگاریەکانی منداڵەکەت بپارێزە

خەندان لایف

هەمو کەسێک ئارەزوی ئەوە دەکات یادگاریەکانی منداڵی پارێزراو بێت، بەڵام پێویست بەوە ناکات هەمو ساتێکی منداڵی بۆ تۆمار بکەیت، تەنها ئەوەندەی شتە گرنگەکانی بۆ بپارێزە و لە گەورەبونیدا وەکو دیاری پێشکەشی بکە، دەتوانیت سود لەم بیرۆکانە وەربگریت بۆ پاراستنی یادگاریەکانت منداڵەکەت بە شێوەیەکی سەرنجراکێش.

لە بەتانیەکدا وێنەی هەمو ئەو وێنانەی تێدا دەربچێنەرەوە کە منداڵەکەت کێشاویەتی.

ئەو وێنانەی دەیکێشێت بۆی بکە بە بوکەڵەیەک.

جلەکانی بۆ بکە بە بەتانیەک.

یان دەتوانیت بۆی بکەی بە سەرینێک.

ئیمەیلێک دروست بکە وێنەو ڤیدیۆکانی بۆ بنێرە، کە تەمەنی بو بە 18  ساڵ پاسوۆرد و ئیمەیلەکەی بدەرێ.
 Image result for email and password memory
تیشێرتێکی گەورە دروست بکە کە ساڵی دەرچونی زانکۆی تێدابێت، هەمو ساڵێک بەو تیشێرتەوە وێنەی بگرە بۆ ئەوەی هەست بەوە بکەیت چەند گەورە بوە.

هەمو مانگێک وێنەیەکی پۆرترێتی بگرە تا تەمەنی گەورە بونی دواتر بیکە بە ڤیدیۆ.

ئەو شتە کۆمیدیانەی کە دەیڵێت بیان نوسەو لە شوشەیەکدا بیپارێزە.

یەکەم جلی کە لەبەری کردوە بۆی بکە بە بوکەڵەیەک.

لە کوپێکدا شوێن دەستی بۆ دەربچێنەرەوە.

دو بوکەڵە بکرە، دانەیەکیانی بدەرێ و ئەوەی دیکە لای خۆت هەڵبگرە، دوای گەورە بونی هەردوکی پێشکەش بکە.

هەمو ئەو شتانەی ئارەزوی دەکات و خەونی پێوە دەبینێت لە نامەیەکدا بۆی بنوسە هەڵیبواسە بۆی.

یەکێک لە وێنەکانی بۆ بکە بە مەدالیا و لە گەورەبونیدا پێشکەشی بکە.

ئەو کاتانەی دەتەوێت شتێک بە منداڵەکەت بڵێیت لە دەفتەرێکدا بینوسە بۆ منداڵەکەت.

 

ئه‌م بابه‌ته 31423 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP