لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پیێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 30ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
هەمیشە ئاگاداری ئەو رەفتارانە بە کە ئەنجامی دەدەیت، چونکە روبەروی کێشەت دەکاتەوە، هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت دەربڕە، بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی سەرکەتو بنیادبنێیت، بەردەوامبە لە پەرەپێدانی بەهرەوتواناکانت، چونکە یارمەتیدەرتە و دەحەوێیتەوە.

گا 20\4 - 20\5 
رۆژێکی قورس دەبێت روبەروی هەندێک بەربەست دەبیتەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کۆدەبیتەوە و پلان بۆ داهاتو دادەنێن، باشترە زیاتر بایەخ بە تەندروستی خۆت بدەیت.

دوانە 21\5 - 20\6 
کارەکەت پێویستی بە سەرنج و بەکاربردنی توانای زیاترە، بەڵام بە خێرایی بڕیارمەدە، چونکە توشی کێشەت دەکات، ناکۆکی زۆر لەگەڵ خۆشەویستەکەت رودەدات بەهۆی خۆپەرستییەوە، هەوڵبدە گوێگری میوزیک بیت بۆ ئارامبونەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لەبەردەمتدا ئەرکێکی زۆر هەیە، کە رەنگە ماندوت بکات، بە بینینی خۆشەویستەکەت ئاسودە دەبیت و پێکەوە کاتێکی خۆش بەسەردەبەن، سود لە کاتە بەتاڵەکانت وەربگرە بۆ ئەوەی چالاکی تەنزئامێز ئەنجامبدەیت.

شێر 23\7 - 22\8
قورسی کارەکانت کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەکانت هەیە و بە رێگایەکی جیاواز بیردەکەیتەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بدوێ دەربارەی ئەو هۆکارانەی بێزارتدەکەن، گرنگی بە خەوی شەو بدە، چونکە کەم خەوی زیانی تەندروستی بەدواوەیە بەتایبەت بۆ دەرونت.

فەریک 23\8 - 22\9
کەمێک لەسەرخۆبیت باشترە و کاردانەوەکانت هێندە توند بێت، چونکە توشی کێشەت دەکات، راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکە و بۆچونەکانتان ئاڵوگۆر بکەن، کاردانەوەی توند کاریگەری لەسەر لایەنی کۆمەڵایەتیت دەبێت.

تەرازو 23\9 - 22\10 
چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، گرنگە روبەروی خۆشەویستەکەت ببیتەوە و هەڵەکان راستبکەنەوە، هەرگیز هەستەکانت مەشارەوە، چونکە کاریگەری لەسەر حەوانەوەی دەرونت دەبێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
داوای هاوکاری لە هاوپیشەکانت بکە لەروی پیشەییەوە، بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ ببڕیت،خۆشەویستەکەت چاوەڕوانی تۆ دەکات بۆ ئەوەی پەیوەندیەکەتان بەرەوپێش بەرن، هونەر هەڵبژێرە بۆ ئارامبونەوەی دەرون و دەربڕینی هەستەکانت.

کەوان 22\11 - 21\12
خۆشەویستیت بۆ کارەکەت یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی باشتر ئەنجامیبدەیت و سەرکەتو بیت، هەڵەکانی رابردو لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەزمونێکی نوێیە و دوبارەی مەکەرەوە، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە لەپێناو پاراستنی تەندروستی و کێشت.

گیسک 22\12 - 19\1
ستایشی کارەکانت دەکرێت لەلایەن بەرپرسەکانتەوە، نهێنیەکان لە خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت مەشارەوە، هەمیشە لەسەرخۆبە و ئاگاداری رەفتارەکانت بە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەزمونی پیشەییت یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی لەلایەنی سۆزدارییەوە پەیوەندیەکەت نوێ بکەیتەوە، هەمیشە پارێزەری نهێنیەکانی ژیانی تایبەتیت بیت باشترە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەنگاوی گەورە دەنێیت و پلەکەت بەرزدەبێتەوە، بیرۆکەکانت بۆ خۆشەویستەکەت باسبکە راستگۆیانە، خۆتبەدوربگرە لە بیرکردنەوەی نادروست و نەرێنی، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرونت دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 45901 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP