تۆڵگەهان نوێترین وێنەی خۆی و کوڕەکەی بڵاوکردەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی ناسراوی تورک "تۆڵگەهان سایشمان" لەگەڵ کورەکەی دەردەکەوێت.

تۆڵگەهان سایشمان لە ناوەراستی مانگی مایس بۆ یەکەمینجار دەبێت بە باوک، لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی و کوڕەکەی بڵاوکردەوە.

تۆڵگه‌هان له‌دایكبووی ساڵی 1981، خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین نمایشكاره‌ و رۆڵی له‌ چه‌ندین دراما و فیلمی توركیدا بینیوه‌، دەرچووی بەشی کارگێری و کارە، پێشتر وەک نوێنەری تورکیا بەشداری لە کێبڕکێی شاجوانی پیاواندا کردووە، ساڵی 2017 هاوسەرگیری لەگەڵ ئەلمەدا ئەبازی کرد و لە ئێستادا خاوەنی کوڕێکن.