بەم شێوازە ژورەکەت رێکبخە

خەندان لایف-

هەبونی ماڵێکی رێک کاریگەری زۆری هەیە لەسەر ئارامی دەرون، رەنگە هەندێک کات بەردەوام لە هەوڵی رێکخستنی ژورەکەتدا بیت بەڵام بەو شێوەیە نەبێت کە تۆ دەتەوێت، ماڵپەری hercampus هەندێک بیرۆکەی بڵاوکردۆتەوە بۆ رێکخستنی ژورەکەت بە شێوەیەکی جوان.

یەکەم: جلەکانت بە پێی بۆنەکان رێکبخە، جلی ئاهەنگەکانت لە بەشێکی جیاواز و جلی کارکردن لە بەشێکی جیاواز.


دوەم: چەکمەجەکانت بکە بە چەند بە شێکەوەو و هەر بەشێک بۆ شتێکی تایبەت تەرخان بکە.

سێیەم: دەتوانیت سود لە سندوق وەربگریت بۆ پێلاوەکانت یان ئەو جلانەی کە درەنگ دەیانپۆشیت بەم شێوەیە جێگەی کەمتر دەگرێت.

چوارەم: سود لە سەبەتە یان سندوق وەربگریت و ئەو جلانەی تێبکەیت کە پێویستیان بە شتن هەیە.

پێنجەم: بەم شێوەیە کەلوپەلەکانت هەڵبواسە و شوێنی کەمترت لێ دەگرێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 15664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP