لە ماوەی دوگیانیدا لەم مادە زیان بەخشانە دوربکەوەرەوە

خەندان لایف

لە ماوەی دوگیانیدا تەندروستی دایک راستەوخۆ پەیوەندی بەو ژینگەیەوە هەیە کە بۆ کۆرپەلە دەیرەخسێنێت، بۆیە پێویستە لەم ماوەیەدا دایکان زۆر وریا بن و ئاگاداری تەنروستی خۆیان بن، ماڵپەری wikihow ئەو مادە زیان بەخشانەی بڵاوکردۆتەوە کە کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی دایکان و کۆرپەلەکان دەبێت و پێویستە لێی دوربکەونەوە.

یەکەم: دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان و هەروەها دورکەوتنەوە لەو کەسانەی کە جگەرە یان نێرگەلە دەخۆن.

دوەم: دورکەوتنەوە لە خواردنەوەی مادە کحولیەکان.

سێیەم: دورکەوتنەوە لە مادە هۆشبەرەکان.

چوارەم: لەبارەی بەکارهێنانی هەر دەرمانێک راوێژ بە پزیشکی پسپۆر بکە.

پێنجەم: کەمکردنەوەی ئەو خواردنەوانەی مادەی کافاین لەخۆدەگرن وەکو چا و قاوە.

شەشەم: بەرکەوتنت بە مادە پاککەرەوەکانی ناوماڵ زیان بە کۆرپەکەت دەگەینن و مەترسیدارن.

حەوتەم: ئەو بەرهەمانەی کە پێکهاتەی کیمیایی بیزفینۆڵ ئەی تێدابێت خراپە کە زیاتر لە بەرهەمە لەقوتونراوەکاندا هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 7161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP