بە وێنە؛ ئەو بەرهەمانەی هەموکات بەکاری دەهێنین بەڵام لەراستیدا بێسودن

خەندان لایف-

رۆژانە بۆ پارێزگاری کردن لە پێستمان یان لە کاتی ماکیاژکردن هەندێک بەرهەم بەکار دەهێنین کە پێمان وایە زۆر بە سودە و دەتوانین سودی لێ وەربگرین، بەڵام لە راستیدا هیچ سودێکیان لێ نابینین وباشتر لێی دوربکەوینەوە، ماڵپەری Brightside ئەو بەرهەمانەی بڵاوکردۆتەوە.

یەکەم: ماسکی روخسار، لە راستیدا ئەم ماسکانە تەنها بەسەر پێستەکەوە دەمێننەوە ناچنە ناو خانەکانی پێستەوە، بۆیە باشترە لەبری ئەوە ماسکی سروشتی بەکاربهێنیت.

دوەم: لێکەرەوەی ماکیاژ، لە ئێستادا چەندین جۆر تۆنەری روخسار هەیە کە ماکیاژ لێدەکەنەوەو روخساریش خاوێن دەکەنەوە، بۆیە ماکیاژلێکەرەوە شتێکی نا پێویستە.

سێیەم: ئەو کرێمانەی بۆ چرچ بونی روخسار بەکاردەهێندرێن، تەنها ئەو رۆژە هەست بە گۆرانکاری دەکەیت و ئەو کرێمانە کاتین، بۆ رۆژی دواتر پێستت دەگەڕێتەوە دۆخی جارانی.

چوارەم: سکرەبی روخسار ئەنجامەکەی کاتیە و دواتر روخسار خراپتر دەکات، باشترە سود لە پێکهاتە سروشتیەکان وەربگریت.

پێنجەم: تۆنەر لە راستیدا بێسود نیە، بەڵام دەبێت بە وریاییەوە بەکاربهێندرێت و ئەو کەسانەی پێستیان وشکە لە بەکارهێنانی دوربکەونەوە.

شەشەم: ماسکارای دژە ئاو، رەنگە پێت وابێت کە بەسودە بەڵام لە راستیدا بەچاودا بڵاودەبێتەوە، بۆیە ماسکارای ئاسایی دەکرێت باشتر بێت.

حەوتەم: کرێمی رۆژانە، رەنگە لەسەریشی نوسرابێت کە دژە خۆریشە بەڵام لە راستدا بەو شێوەیە نیەو بەرکەوتنی خۆر دەبێتە هۆی سوتاندنەوە پێست، باشترە کرێمی دژە خۆر بەکاربهێنیت.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 20268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP