شێوازی ئامادەکردنی کێکی گوێزی هیندی

خەندان لایف

پێداویستییەکان:
دو کوپ و نیو ئارد
کوپێک گوێزی هیندی
پیکن پاودەرێک
سەرەکەوچکێکی بچوک خوێ
¾ کوپ کەرە
سێ هێلکە
کوپ و نیوێک شەکر
ڤانێلایەک
کوپێک شیری گوێز هیند

شێوازی ئامادەکردنی:
- فڕنەکە گەرمبکە لەسەر پلەی 350.
- قاڵبی کێکەکەت چەور بکە، کەمێک ئاردی پێدابپرژێنە.
- ئارد و پیکن پاودەر و گوێزی هیندی و خوێیەکە تێکەڵاوبکە.
- دواتر شەکر و کەرە بە خەڵاتەی کارەبایی تێکەڵاوبکە، تادەبێتە کرێمێک.
- هێلکەکان بشڵەقێنە و لەگەڵ ڤانێلاکە تێکەڵاویبکە، دواتر هەر سێ ئاوێتەکە تێکەڵاوبکە.
- ئاوێتەکە بخەرە قاڵبەکەوە، بیخەرە فڕنەوە بۆ ماوەی 40 خولەک، بەڵام پلەی گەرمیەکەی کەمبکەرەوە و 10 خولەک جارێک سەیری بکە، دواتر پێشکەشی بکە. 

ئه‌م بابه‌ته 8581 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP