خەندان لایف
بە پێی تێپەربونی کات گرنگیدانی هاوسەرەکان لای یەکتر کەمتر دەبێتەوە و هەندێک جاریش وا دەردەکەوێت کە وەکو جاران ئاشقی یەکتر نین، گۆڤاری Femina ئەو ڕێنماییانەی بڵاوکردۆتەوە کە چۆن وابکەیت هاوسەرەکەت وەکو سەرەتا ئاشقت ببێتەوە.
یەکەم: بەرامبەرەکەت قبوڵ بکە
یەکێک لەو هەڵە باوانەی دەیکەن ئەوەیە کە هەوڵ دەکەن بەرامبەرەکەیان بگۆڕن، بەڵام باشتر وایە یەکتری قبوڵ بکەن بەو شێوەیەی کە هەیە.
دوەم: هەمیشە نوێ بە
دوای تێپەربونی ماوەیەک بەسەر هاوسەرگیری خانمان کەمتر گرنگی بە خۆیان دەدەن و زیاتر سەرقاڵی کاری رۆژانەن، بەڵام رێگە مەدە سەرقاڵێت لەگرنگیدان بە خۆتت دوربخاتەوە.
سێیەم: پشو وەربگرن
لانی کەم هەفتەی جارێک بە تەنها بڕۆنە دەرەوە لە کەشێکی ئارامدا کۆببنەوە.
چوارەم: بەردەوام هاوسەرەکەت لەبیر بێت
کاتێک هاوسەرەکەت لە کارە و لێت دورە لانی کەم رۆژی جارێک هەواڵی بپرسە و پێی رابگەیەنە کە ئەوت لەبیرە.
پێنجەم: کەسێکی لێبوردە بە
شەڕ و ناخۆشی لە نێوان هەمو هاوسەرەکان رودەدات بەڵام رێگە مەدە درێژە بکێشێت و لە هەڵەکانی ببورە.
شەشەم: یارمەتی هاوسەرەکەت بدە
بە تایبەتی پیاوان لە کاروباری ناوماڵدا یارمەتیدەری هاوسەرەکیان بن.
حەوتەم: لەکاتی بۆنە و یادەکاندا هاوسەرەکەت لەبیربێت
مەرج نیە تەنها شتی گرانبەها بۆ هاوسەرەکەت بکەیت بۆ ئەوەی دڵخۆشی بکەیت، تەنها ئەوەندەی لەبیرت بوە دەکرێت دوبارە هاوسەرەکەت ئاشقت ببێتەوە.
ئهم بابهته 44133
جار خوێنراوهتهوه