لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 29ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
گرنگی زۆر بە بابەتی ئاسان دەدەیت لە کارەکەت و وازت لە ئەرکە گرنگەکان هێناوە، ئەمەش زیانی هەیە، پاش ماوەیەکی پڕ لە کێشە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش دەبێت، رەنگە لەروی جەستەییەوە توشی هەندێک ئازار ببیت، بەڵام بەبێ راوێژی پزیشک هیچ مەکە.


گا 20\4 - 20\5 

گۆڕانکاری لە تەواوی کارەکانت رودەدات بەشێوەیەکی گەورە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی توشی دڵەڕاوکێ ببیت، واز لە رابردو بهێنە لەلایەنی سۆزداریەوە و خۆراگربە، هەوڵبدە بایەخ بە چا روەکیەکان بدە وەک چای سەوز.

 

دوانە 21\5 - 20\6 
هەوڵبدە رەفتارەکانت لەگەڵ هاوپیشەکانت باش بێت و پەیوەندیت بەهێز بکەیت، هەرگیز راستیەکان لە خۆشەویستەکەت مەشارەوە و راستگۆبە و متمانەت بەخۆت هەبێت، نیشانەکانی ماندوبون بە تەواوی بە روخسارتەوە دیارە.


قرژاڵ  21\6 - 22\7

پاراستنی ئارامیت لە کارەکەت هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەرکەوتن بەسەر کێشەکانتدا، تۆ پێویست بەوەهەیە کەسێک بایەخ پێ بدات و پشتیوانیت بکات، بەڵام خۆشەویستەکەت رەنگە بەوشێوەیە نەبێت، هەوڵبدە کەمێک پشو وەربگریت و بحەوێیتەوە.


شێر 23\7 - 22\8

پرۆژەی نوێ دێتەپێش و دەبێت ئامادەبیت بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، پێویستە ماوەیەک لە خۆشەویستەکەت دوربیت تا قەدری یەکتری بزانن، سیستمی خۆراکی تەندروست و وەرزشکردن فەرامۆش مەکە لەپێناو پاراستنی کێشت.

 

فەریک 23\8 - 22\9
زۆر بیر لە هەنگاوەکانی داهاتووت دەکەیتەوە، بەڵام پێویست بە بەدواداچوون هەیە بۆ ئەوەی نەکەویتە هەڵەوە، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت یەکێکە لەو بنەمایانەی لە ژیانی رۆژانەدا زۆر هاوکاریت دەکات و هۆکاری هێز و توانای تۆیە، سود لە رابردو ببینە و هەمیشە بە هێمنی بیربکەرەوە.

 

تەرازو 23\9 - 22\10 
هەندێک بڕیاڕی گرنگ لە کارەکەت توشی سەرسوڕمانت دەکات و دەرگای نوێ دەکرێتەوە، دڵەڕاوکێت هەیە بەرامبەر پەیوەندی سۆزداریت و داهاتوتان، بەڵام هەوڵبدە لەو بارودۆخە بێیتەدەرەوە، توڕەی دەبێتە هۆی ماندوبونی دەرونیت، هەربۆیە ئارام بیت باشترە.

 

دوپشک 23\10 - 21\11
هەرگیز کاتێک روبەروی کێشەیەک دەبیتەوە لە کارەکەت بە شێوەیەکی نەرێنی بیرمەکەرەوە، بەڵکو بە ئارامی بیر لە چارەسەری بکەرەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کاتێکی خۆش بەسەردەبەیت و زیاتر لەیەکتری نزیک دەبنەوە، کارکردن بۆ ماوەیەکی زۆر ماندوت دەکات.

 

کەوان 22\11 - 21\12
لێبوردەی و مامەڵەکردن لەگەڵ هاوپیشەکانت بەشێوەیەکی نەرم باشترین هەنگاوە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، خۆشەویستەکەت چاوەروانی تۆ دەکات هەستەکانی خۆتی بۆ دەربڕیت، بەشداریکردن لە چالاکی تەنزئامێز گرنگە بۆ ئەوەی بحەوێیتەوە.

 

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ هەندێک کێشە رودەدات لە کارەکەت کە هەرگیز بیر لێ نەدەکردەوە، بەڵام بە خێرایی هەوڵی چارەسەری بدە، پەیوەندی سۆزداری پێویستی بە بایەخدانی زیاترە، هەوڵبدە ئەو خواردنانە بخۆ کە لەلایەنی تەندروستیەوە گونجاوە.

 

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەمو تواناکانت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، لەلایەنی سۆزداریەوە پەیوەندیت باشتر دەبێت لە داهاتودا، راهێنانی وەرزشی گرنگە و فەرامۆشی مەکە.

 

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەوڵبدە سود لە تاقیکردنەوەکانی رابردوت ببینە و سەیری داهاتوت بکە، خۆشەویستەکەت دڵخۆش دەکات و پێکەوە هەست بە ئاسودەی دەکەن، پێویست بە پشودان و حەوانەوەی زیاتر هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 52838 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP