نەڤید: گۆرانیە نوێیەکەم گەورەترین ریکۆرد تۆماردەکات


خەندان لایف-

نەڤید زەردی دەڵێت "بەم زوانە گۆرانیەکی نوێ بڵاودەکەمەوە و دڵنیام ریکۆردێکی گەورە تۆماردەکات".

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراو "نەڤید زەردی" لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند کە رۆژی پێنج شەممە نوێترین گۆرانی خۆی بڵاودەکاتەوە بە ناوی ئەیلا و دەڵێت "دڵنیام ئەم گۆرانیە نوێیەم زیاتر لە هەرگۆرانیەکی کوردی دەتوانێت لەناو وڵاتی دیکە بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبێتەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد "ئەم ستایلەی لە گۆرانی ئەیلا بەکارم هێناوە ستایلی ئەمڕۆیە، لە منداڵیەوە کار لەسەر ئەم شێوازە دەکەم، دڵنیام دەتوانێت ریکۆردرێکی گەورە تۆمار بکات لەروی بینەر و شێوازی ئەداکردن".

نەڤید زەردی لەدایکبووی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەساڵی 2004ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە،  ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.

 

ئه‌م بابه‌ته 17260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP