سودە تەندروستیەکانی گەڵامێو


خەندان لایف-

گەڵای مێو یەکێکە لە خۆراکە هەرە بەسودەکان بۆ جەستەی مرۆڤ،بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە مادەی ریشاڵ، ڤیتامین ئەی، کەی لەخۆدەگرێت، هەروەها رێژەیەکی کەم لە کالۆری لەخۆدەگرێت، چەندین سودی تەندروستی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت.

یەکەم: خواردنی ئەم گەڵایە ھۆکار دەبێت بۆ چالاکبونی جگەر و ھۆکارە بۆ بەھێزکردنی ئەم ئەندامەی جەستە دژی ھەوکردن و تەندروستی دەپارێزێت.

دوەم: ئەم گەڵایە کاری دڵ ڕێکدەخات و بەسودە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە و چارەسەرە بۆ رۆماتیزم و جەستە لە ترشەڵۆکە زیان بەخشەکان رزگار دەکات کە لەئەنجامی خواردنی چەوری و پرۆتینەوە لەناو جەستەدا دروست دەبێت.

سێیەم: رێگری دەکات لەگەشەی خانە شێرپەنجەیەکان بەتایبەت شێرپەنجەی گەدە.

چوارەم: رێگری دەکات لەئەستور بونی دیواری ملولەکانی خوێن و کۆلیسترۆلی زیان بەخشی ناو خوێن لەناو دەبات.

پێنجەم: دژی دروستبونی بەردە لەناو گورچیلەکاندا و وزە بەجەستە دەبەخشێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 8846 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP