کارئەکتەری دەنگی مینی ماوس کۆچی دوایی کرد

خەندان لایف-

کارئەکتەری دەنگی مینی ماوس "روسی تەیلەر" کۆچی دوایی کرد.
 
روسی تەیلەر کە بۆ ماوەی زیاتر لە 30 ساڵ وەکو کارئەکتەری دەنگی مینی ماوس کاری دەکرد لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە کالیفۆرنیا کۆچی دوایی کرد.

لەساڵی 1986 لەناو 200 کاندید بۆ هەڵبژاردنی دەنگی مینی ماوس "روسی تەیلەر" هەڵبژێردرا، پێنج ساڵ دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ "وەین ئەلوین" کارەکتەری دەنگی میکی ماوس کرد، لە ساڵی 2008 نازناوی "ئەفسانەی دیزنی"یان پێ بەخشرا.

تەیلەر لە ساڵی 1944 لەدایک بوە، بە دەنگ بەشداری چەند فیلمێکی بەناوبانگی دیکە کردوە لەوانەش "سیمپسۆنس"، تەیلەر دەڵێت هەرگیز نەمویستوە بەناوبانگ ببم، بەڵام کارئەکتەرەکەم بەناوبانگە ئەوەش بۆ من بەسە".


 

ئه‌م بابه‌ته 8542 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP