بە وێنە؛ لە کاتی جل پۆشیندا ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە

خەندان  لایف-

رەنگە لە هەوڵی ئەوەدابێت کە شێوەی جەستەت بە رێکی بمێنێتەوەو بەردەوام هەوڵی وەرزش کردن بدەیت، بەڵام پۆشینی جلەکانت بە شێوازێکی هەڵە دەبێتە هۆی ئەوەی شیوەی جەستەت بە شێوەیەکی جوان و رێک دەرنەکەوێت، ماڵپەری Brightside ئەو هەڵانەی بڵاوکردۆتەوە کە پێویستە لە کاتی جل پۆشیندا لێی دوربکەویتەوە.

پۆشینی ئەو جلانەی لە شێوازی شەترەنجین دەبێتە هۆی شێواندنی دەرکەوتنت، رەنگە ستایلەکە جوان بێت بەڵام بە گشتی ئەو شێوازانە زیاتر لە کێشی خۆت دەرت دەخەن.

ئەو جلانەی کە نەخشی ئاسۆییان تێدایە بچوکتر لە باڵای خۆت دەرت دەخات.

ئەو جلانەی پەڕپەڕەن زۆر زیاتر لە کێشی خۆت دەرن دەخەن و شێوازێکی نەگونجاو دەدەن بە ستایلەکەت.

ئەو ئەو پێلاوانەی کە پەتیان پێوەیە و ئەو جلانەی نەخشدارن بچوکتر لە باڵای خۆت دەرت دەخات، بۆیە باشترە لێی دەوبکەویتەوە.

یەخەی شێوە بەلەمی باڵات کورت تر دەردەخات، هەوڵ بدە جلی یەخە کراوە بپۆشیت.

باشترە ئەو جلانە بپۆشیت کە یەک رەنگن و سادەن، بۆ ئەوەی زیاتر لە کێشی ئاسایی خۆت دەرنەکەویت.

رەنگی کراوە و تۆخ زیاتر قەڵەوتر دەرت دەخات بە پێچەوانەی رەنگی کاڵەوە، هەروەها پێویستە گونجاندن هەبێت لە نێوان ستایلی بۆدی و پانتۆڵەکەت.

 

ئه‌م بابه‌ته 27289 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP