هەرێم سەڵاح کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "هەرێم سەڵاح" کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە.

هەرێم سەڵاح نوێترین بەرهەمی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە کە ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناوی "دەمرم دەمرم"، تێکستی گۆرانیەکە لە لایەن "هێمن حەمید" نوسراوە، ئاوازەکەی لەلایەن هەرێم خۆیەوە دانراوە، کاری دەرهێنانیشی لەلایەن "بڕیار فەتاح" بۆ ئەنجام دراوە.

هەرێم سەڵاح برای هونەرمەند هەردی سەڵاح-ە، سەرەتا بە کاری میوزیک ژەنی دەستی پێکردوە، لە ئێستادا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 4663 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP