لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 28ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
هەوڵبدە زاڵبیت بەسەر لایەنی ژیریتدا بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، چارەسەری کێشەکانت بکە لەگەڵ خۆشەویستەکەت و عینادی هیچ سودێکی نییە، دڵەڕاوکێ هێندەی تر ماندوت دەکات، هەوڵبدە پشو بدە.

 

گا 20\4 - 20\5 
واز لە گفتوگۆی بێزارکەر بهێنە لەگەڵ هاوپیشەکانت لەکاتێکدا دەزانیت سودی نییە، هەوڵبدە ئارامی بپارێزە، رەنگە ئەمڕۆ کەسێکی گرنگ ببینیت لە ژیانتدا و پەیوەندیتان بگۆڕێت بۆ سۆزداری، هەرگیز لەخۆتەوە بڕیاڕ لەسەر تەندروستیت مەدە بەبێ راوێژی پزیشکی.

 

دوانە 21\5 - 20\6 
هەندێک کات هەڵبژاردنی هەڵە باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت و باشتر کاربکەیت، خۆشەویستەکەت بە ئەنجامدانی چەند هەنگاوێکی نوێ دڵخۆش و ئاسودەت دەکات، هەوڵبدە سودی لە خۆشی کەشوهەوا ببینە و تێیدا بگەڕێ.

 

قرژاڵ  21\6 - 22\7
سود وەرگرتن لە زانیاری هاوپیشەکانت باشترین هەنگاوە، بەشداری چەند چالاکیەکی خێزانی دەکەیت و رەنگە خۆشەویستەکەتیان پێ بناسێنیت، باشترە کاتێکی زیاتر بحەوێیتەوە و بخەویت.

 

شێر 23\7 - 22\8
بڕیارە بوێر و خێراکان هاوکاریت دەکەن بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، زیاتر بایەخ بە خۆشەویستەکەت بدەیت و پلان بۆ داهاتوو دابنێن، هەندێک راهێنانی ئارام باشترین یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی ئاستی تواناکانت لەروی دەرونیەوە.

 

فەریک 23\8 - 22\9
ئەو بەربەستانەی هەتە لە کارەکەت پێویستی بە کات هەیە بۆ ئەوەی بەتەواوی چارەسەری بکەیت، ئەمڕۆ ئەو ناکۆکیانەی هەتە لەگەڵ خۆشەویستەکەت و ماوەیەکی زۆرە پێوەی دەناڵێنیت وردە وردە کۆتاییان دێت، باشترە راوێژ بە پزیشک بکەیت بۆ ئەوەی خواردنێکی تەندروست بخۆیت.


تەرازو 23\9 - 22\10 
رێگامەدە هیچ کام لە هاوپیشەکانت دەست وەربداتە ناو کارە گرنگەکانتەوە و هەوڵبدە ئەوەی لێد داواکراوە جێبەجێی بکەیت، غیرە خۆشەویستی دەکوژێت، هەربۆیە ئاگاداربە، هاوکات رێگامەدە بیرکردنەوەی نەرێنی کاریگەری خراپ بکاتە سەر دەرونت.

 

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمڕۆ لەلایەن بەرپرسەکانتەوە کارەکانت بەرز دەخەمڵێندرێت لەدوای سەرکەوتنێکی گەورە بۆ دەزگاکەت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کاتێکی خۆش بەڕێدەکەن و پلان بۆ داهاتوو دادەنێن، باشترە هەوڵبدەیت گرنگی بەو خواردنانە بدەیت کە ڤیتامین دەدات بە جەستەت.

 

کەوان 22\11 - 21\12
لەهەموو بارودۆخێکدا ئامانجەکانی خۆت لەیادمەکە، پێش ئەوەی هەستەکانت دەربڕیت بۆ ئەو کەسەی خۆشتدەوێت، هەوڵبدە کاتێکی باش بدۆزیتەوە، باشترە سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکەیت.

 

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ زیاتر ماندودەبیت و تواناکانت بەکاردەبەیت لەپێناو گەیشتن بە ئامانجەکانت، هەرگیز بەهێزکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت رەتمەکەرەوە، گرنگە زیاتر بایەخ بە وەرزش بدەیت لە کەشوهەوای سروشتیدا.

 

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەرگیز بێ هیوامەبە بەرامبەر ئەو پەستانەی زۆرەی لەسەر شانتە، لەلایەنی سۆزداریەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئارامە و ئەم ماوەیە دڵخۆش دەبیت، باشترە لەپێناو تەندروستیت زیاتر ئاو بخۆیتەوە.

 

نەهەنگ 19\2 - 20\3
باشترە زیاتر بەدواداچوون بۆ کار و ئەرکەکانت بکەیت، کارکردن بە تەنیا توشی ماندوبونت دەکات دەکات ئەگەر پێویست بو یارمەتی لە هاوپیشەکانت وەربگرە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئەم ماوەیە ئاسودە دەبیت و پێکەوە لە خوانێکی رۆمانسی کۆدەبنەوە، هەرگیز ژەمە خۆراکیەکانت مەخەرە کاتی نادروستەوە.

ئه‌م بابه‌ته 49608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP