میران عەلی کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

‎میران عەلی کلیپێکی نوێ بڵاوکردەوە بە ناوی "ماشەڵڵا".

‎هونەرمەندی گۆرانیبێژ "میران عەلی" لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە کە ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناوی "ماشەڵلا".

تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن "ھێمن حەمید" بۆ نوسراوە، ئاوازەکەی لەلایەن "لاوک دانا" دانراوە، لەلایەن "ڤینۆ پرۆدەکت" کاری بەرهەم هێنانی بۆ ئەنجام دراوە.

‎میران عەلی لەدایکبوی 1995 ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"، خاوەنی چەند کلیپ و گۆرانیەکە، بە هەردو کلیپی "سلێمانی، خۆشمدەوێی" ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.


ئه‌م بابه‌ته 7509 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP