دکتۆرە خلود نوێترین وێنەی بە جلی کوردیەوە بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

"دکتۆرە خلود" نوێترین وێنەی بە جلی کوردیەوە بڵاوکردەوە سەرنجی هەوادارەکانی راکێشا.

خانمە شۆخی کوەیتی "خلود" لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بە جلی کوردیەوە بڵاوکردەوە و بە زمانی کوردی دەنوسێت "هەموتان خۆشدەوێت"، بەمەش سەرنجی هەوادارە کوردەکانی بۆخۆی راکێشا.

دکتۆرە خلود جگە لە پیشەکەی خۆی کە پزیشکە زیاتر وەک خانمێکی سەرنجراکێش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەردەکەوێت یەکێکە لە بلۆگەرە بەتاوبانگەکان خاوەنی زیاتر لە 7 ملیۆن فۆلۆوەرسە، پێشتر چەند جارێکیش وێنەو ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە جلی کوردی لەبەرەو بە زمانی کوردی دەنوسێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 30773 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP