ئیكاردی نایەوێت بچێتە دەرەوەی ئیتاڵیا

خەندان لایف-

 

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە كە بەهۆی دوگیان بونی وانداوە، ئیكاردی نایەوێت ئیتاڵیا بە جێبهێڵێت و دەیەوێت لە كاڵچۆ بەردەوام بێت بێت لە یاریكردن.

لە ماوەی رابردودا ئیدارەی یانەی ئینتەر میلان ئیتاڵی ئەو هێرشبەری یانەكەیان ئاگادار كردەوە لەوەی كە یانەكە بۆ وەرزی داهاتو پشت بە تواناكانی نابەستێت.

لە ئێستاشدا چەند یانەیەكی بەهێزی ئیتاڵیا هەوڵی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە دەدەن، لەوانەش ناپۆلی و یۆڤانتۆس و هەروەها یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرایكردوە.. كە بەهۆی دوگیانبونی وانداوە، ئیكاردی دەیەوێت لە ئیتاڵیا بمێنێتەوە، چونكە واندای بەڕێوبەری كارەكانی ئیكاردی پێی باشە منداڵەكانی لە ئیتاڵیا گەورەبن و پەروەردە بكرێن.

تا ئێستا نزیكترین یانە كە ئیكاردی دەیەوێت ڕوی تێبكات یانەی یۆڤانتۆسەو ئەو یاریزانە پێی باشە بچێتە ریزەكانی پاڵەوانی ئیتاڵیا بۆ یاریكردن.

تۆڕی میدیا سێتی ئیتاڵی ئەوەی ئاشكراكردوە.. كە بەرپرسانی یانەی نێراتزۆری نایانەوێت ئیكاردی بچێتە یانەی یۆڤانتۆس و كار بۆ ئەوە دەكەن ئەو یاریزانە ڕو لە یانەكەی دیكە بكات.

ئه‌م بابه‌ته 5981 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP