لەکاتی کردنی ماسک بۆ روخسار لەم هەڵانە دوربکەوەرەوە


خەندان لایف-

بێگومان پێست پێویستی بە بایەخپێدان و گرنگیپێدان هەیە، کاتێک ماسک بۆ روخسارت دەکەیت دەتەوێت پێستت بە جوانی و درەوشاوەیی بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر بە شێوەیەکی هەڵە بیکەیت ئەوا زیان بە پێستت دەگەیەنێت، ماڵپەری layalina ئەو هەڵانەی بڵاوکردۆتەوە کە لە کاتی کردنی ماسک دا دەکرێت و باشترە لێی دوربکەویتەوە.

یەکەم: نەشوشتنی روخسار پێش ماسک یەکێکە لەو هەڵانە، پێویستە پێش لێدانی ماسک روخسارت بە باشی خاوێن بکەیتەوە بۆ ئەوەی خانەکانی پێستت بکرێنەوەو سود لە ماسکەکە وەربگریت.

دوەم: دوبارەکردنەوەی ئەو ماسکانەی کە کەسانی چواردەورت دەیکەن، چونکە جۆری پێستی کەسەکان جیاوازی هەیە و دەبێت بە پێی جۆری پێستت ماسکی تایبەت بکەیت.

سێیەم: بەکارنەهێنانی شێدارکەرەوەی پێست دوای ماسک، کە پێویستە بەکاربهێندرێت بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشی هەبێت.

چوارەم: مانەوەی ماسکەکە بە روخسارتەوە بۆ ماوەیەکی زۆرتر لە کاتی خۆی، ئەنجامێکی باش نادات بە دەستەوەو زۆرجار پێستەکە توشی هەکردن و سوربونەوە دەکات.

پێنجەم: راستەوخۆ چونە بەرخۆر دوای بەکارهێنانی ماسک، زیان بە خانەکانی روخسار دەگەیەنێت.

شەشەم: بەردەوام بەکاهێنانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر، پێویستە بە پێی رێنماییەکان ماسکەکە بەکاربهێنیت، واتە کاتێک دەوترێت هەفتەی جارێک ئیتر پێویست ناکات هەفتەی چەند جارێک دوبارەی بکەیتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6266 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP