چۆن ببیت بە کەسێکی بەهێز لە ژیانتدا

خەندان لایف-

بەهێزبون گرنگترین سیفەتە کە پێویستە لە هەمو کەسێکدا هەبێت، چونکە بەبێ ئەوە کەسەکە ناتوانێت بەسەر سەختیەکانی ژیاندا تێبپەرێت، رەنگە هەندێک کات پرسیار لەخۆت بکەیت کە چۆن ببم بە کەسێکی بەهێز لە ژیانمدا بەسەر ناخۆشی و کەوتنەکانمدا سەربکەوم، ماڵپەری yawmiyati ئەو رێنماییانەی بڵاوکردۆتەوە کە چۆن ببیت بە کەسێکی بەهێز.

یەکەم: دەبێن بزانیت کە ژیان تاڵ و شیرینە، هەندێک جار دەیبەیتەوە و هەندێک جار دەیدۆڕێنیت، بۆیە هەمیشە خۆت ئامادە مەکە بۆ سەرکەوتن و هەمو هیوایەکت بەو شتانە نەبێت کە ئەنجامی دەدەیت بۆ ئەوەی دواتر توشی بێهیوایی نەبیت.

دوەم: دەبێت خۆت متمانەت بە خۆت هەبێت و چاوەڕێی ستایش و پیاهەڵدانی کەسانی چواردەورت مەکە.

سێیەم: روبەڕوی ترس و فۆبیاکانت بەرەوە، دەبێت باوەڕت هەبێت کە هیچ شتێک شایەنی ترس نیە.

چوارەم: کاتێک هەڵەیەک ئەنجام دەدەیت لۆمەی چواردەورەکەت مەکەو بەرپرسیارێتی هەڵبگرە.

پێنجەم: زمانی جەستە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر دەرونت، بۆیە کاتێک بەرێگادا دەڕۆیت سەرت بەرز رابگرە، جلەکانت با زیاتر فەرمی بن.

شەشەم: مامەڵەیەکی تەندروست و باش لەگەڵ چواردەورەکەت بکە، خۆت بکەرە دڵی هەموانەوە، وایان لێبکە خۆشیان بوێیت.

حەوتەم: خوێندنەوەی کتێب کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر زیادبونی متمانە بەخۆبون و بەهێزی کەسەکە.

هەشتەم: هیچ ساتێکی رۆژە خۆشەکانت بەفیڕۆ مەدە و هەوڵ بدە سود لە کاتەکانت وەربگریت.

 

ئه‌م بابه‌ته 11827 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP