لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوینەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 27ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
تەواوی کاتەکانی ژیانت بە کارکردنەوە سەرقاڵ مەکە، چونکە ئەرکی دیکە هەیە پێویستە جێبەجێیان بکەیت، وازبهێنە لە گفتوگۆی توند لەگەڵ خۆشەویستەکەت، چونکە کاریگەری نەرێنی هەیە، تەندروستیت بەرەو باشتربون دەروات.

گا 20\4 - 20\5 
کاتێک هەست بە خراپی بارودۆخی پیشەیی دەکەیت، باشترە راوێژ بە کەسانی ئەزمون بکەیت، دوربکەوەرەوە لە یادگاریەکانی رابردو، لاپەڕەیەکی نوێ لەلایەنی سۆزدارییەوە هەڵبدەرەوە، باشترە سیستمی خۆراکی تەندروست بکەیت بە هاوڕێی ژیانت.

دوانە 21\5 - 20\6 
لەخۆتەوە بڕیاری خێرامەدە بەهۆی هاوپیشەکانتەوە، هەوڵبدە پەیوەندی سۆزداریت جێگیر بکەیت و کەشێکی رۆمانسی سازبکەیت دور لە رۆتین، کاتێک هەست بە توڕەیی زۆر دەکەیت، هەوڵبدە زاڵبیت و ئارام بیتەوە و ئاگاداری کاردانەوەکانت بیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
بایەخ بە ئامانج و هیواکانت بدە، متمانەت بە خۆت هەبێت، ئەم ماوەیە توشی کێشەی خێزانی دەبیت کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی سۆزداریت هەیە، ئەگەر هەست بە ماندوبونی زۆرکرد، باشترە پشوبدەیت.

شێر 23\7 - 22\8
لەخۆتەوە بڕیار لەسەر کار و پرۆژەکان مەدە، پێویستە سەرەتا بەدواداچونی باشی بۆ بکەیت، خۆشەویستەکەت چاوەڕوانی سۆز و خۆشەویستی تۆ دەکات، رەنگە تەندروستیت کەمێک ناجێگیر بێت، بەڵام کاتییە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەرکێکی زۆر لەسەرشانە و پێویستە بە ئەنجامی بگەیەنیت، رێگامەدە هیچ کەسێک دەستوەربداتە پەیوەندی سۆزداریتەوە، بەکارهێنانی دەرمان بەبێ راوێژی پزیشک دروست نییە.

تەرازو 23\9 - 22\10
پارێزگاری لە پێگەکەت بکە و هەنگاوی زیاتر دەنێیت، دەتەوێت زیاتر بایەخ بە خۆشەویستەکەت بدەیت و ئاشنای خاڵە لاوازەکانی بیت، توانایەکی باش هەیە بۆ ئەنجامدانی کارەکانت و تەندروستیت زۆرباشە.

دوپشک 23\10 - 21\11
توانا و وزەیەکی باش هەیە، بۆ ئەوەی هەنگاوی زیاتر بنێیت، لەبەردەمتدا چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی کارەکانت رێکبخەیتەوە، هەوڵبدە بایەخ بە بەهرە و تواناکانت بدە، بۆ ئەوەی دەرونت بحەوێتەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
توانایەکی باش هەیە، بەڵام کارەکەت فەرامۆش دەکەیت و بە هێندەی رابردو بەپەرۆش نیت، چونکە بەرپرسانت رێزی ماندوبونەکانت ناگرن، رەنگە بەدوای کاری نوێدا بگەڕێیت، لەبەردەمتدا بەرپرسیاریەتی گەورە هەیە و ماندویت، راهێنانی وەرزشی بکە بەتایبەت لە بەیانیاندا، لەپێناو چالاکبونی مێشکت.

گیسک 22\12 - 19\1
رەنگە ئەم ماوەیە قورس بێت و پێویست بکات روبەرو بیتەوە لەگەڵ ئاستەنگەکان، بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، ئەگەر بەدوای پەیوەندی سۆزداری نوێدا دەگەڕێیت، پێویستە سود لە هەڵەکانی رابردو وەربگریت، جەستەت پێویستی بە پشو هەیە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
خۆتبەدوربگرە لە هەر هۆکارێک کە کاریگەری نەرێنی لەسەر بیرکردنەوەکانت هەیە، خێرا بڕیارمەدە لە گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت و لەسەرخۆبە، باشترە کەمێک زیاتر بایەخ بە خەو بدەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
توانایەکی باش هەیە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، هەمیشە لە پەیوەندی هاوڕێیەتی و سۆزداریدا بۆ مەودایەکی دور بڕوانە، ئەم ماوەیە پێویست بە پشو هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 47759 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP